یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری تایبەت بەڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بەڕێوەچوو
- هەواڵ
- 9 تەممووز

کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی تایبەت بەڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری تایبەت بە یەکلایکردنەوەی هەردوو ڕەشنووسی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەپرسی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو
چیرۆکی سەرەکی: یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری تایبەت بە یەکلایکردنەوەی هەردوو ڕەشنووسی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆکوەزیران و بەئامادەبوونی نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی، خالد بەتال نەجم، وەزیری پیشەسازی و کانزاکان، و خالد شوانی، وەزیری دادی حکومەتی فیدراڵی کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو ڕەشنووسی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان خرانەڕوو و تاوتوێ کران، لە پێش هەمووشیانەوە دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و میکانیزمی ڕێکخستنەوەی، بڕی بەکارهێنانی ناوخۆیی بەرهەمە نەوتییەکان، ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان لەلایەن هەرێمەوە و پرسی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
لیژنەکە جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون لەسەر گفتوگۆ تەکنیکی و کارگێڕییەکان کردەوە، بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەری خێرا و دادپەروەرانە کە مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکات، هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق و لە چوارچێوەی یەکڕیزیی سیاسەتی دارایی دەوڵەتدا.
لەلایەکی دیکەوە: شاندی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا لەبەغدا ماوەتەوە و نەگەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و چاوەڕوانی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی ئەم لیژنە وەزارییەن وەرەقەی کۆتایی یاخود ڕەشنووسی کۆتایی پێشکەش بە شاندەکە بکات و کۆتایی بەم بابەتە بێت لەنزیکترین دەرفەتدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە