
دیمەنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە لە سنووری گەرمیان بەتایبەت لە ناحیەی کوڵەجۆ جووڵەی هێزە منییەکان هەیە، هێزێکی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوونەتە سنووری کوڵەجۆ و لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە نزیک بوونەتەوە، هێزی پێشمەرگەش لەو سنوورە خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هێزێکی سوپای عێراق چوونەتە چەمی گوندی ئیسلاح و گوندەکانی شێخ باوە و قایە، ئەم گوندانە دەکەونە ناوچەی بۆشایی ئەمنی لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان.
زانیاریی پەیامنێر: هێزەکەی عێراق ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکیان کردووە، 40 هەمەر و چەک و پێداویستی قورسیان پێبووە، دوو هەلیکۆپتەریش بەردەوام لە ئاسمان لەگەڵیان بوونە و سووڕاونەتەوە. ئۆپەراسیۆنەکەیان گەڕان و پشکنین بووە، لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەش نزیک بوونەتەوە، دوای چەند کاتژمێرێک کۆتاییان بە ئۆپەرایسۆنەکەیان هێناوە و گەڕاونەتەوە شوێنی پیشووی خۆیان و هیچ سەنگەرێکیان دروست نەکردووە.
هێزی پێشمەرگە و پۆلیسی پاراستنی نەوت و گاز خۆیان لەو سنوورە هەن و ئەمنییەتی ئەو ناوچانە دەپارێزن، ماوەی دوو ڕۆژیشە لیوای نۆی پێشمەرگە لە ناوچەی تەیناڵ کە دەکەوێتە نێوان بازیان و چەمچەماڵ براونەتە سنووری کفری، هێزی پێشمەرگە دەستیان بە لێدانی خەندەق و ساتر کردووە و ئامادەکاری دەکەن بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک.
جگە لە لیوای نۆ، سێ لیوای تری پێشمەرگەش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی هەر لە کوڵەجۆوە هەتا کێڵگەی نەوتی قەمەر.
هۆکارە زانراوەکان: ئەم ئاڵۆزییە دوای بڕیاری بەقەزابوونی قەرەتەپە دروست بووە کە 2ـی تەمموزی ئەمساڵ بڕیاری بەقەزابوونی درا لەلایەن حکومەتی عێراق.
ناحیەی کوڵەجۆ کە ئێستا سەر بە کفرییە دەخرێتە سەر قەزاکە، ئەم بڕیارە نیگەرانی کوردی لێ کەوتووەتەوە، وەک هەوڵێک دەبینرێت بۆ گۆڕینی هەیکەلیەتی ئیدرای و جوگرافیای دانیشتووانی ناوچەکە.
مەترسییە زانراوەکان: گومانی ئەوە هەیە هێزە عێراقییەکان بیانەوێت دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی ئەو سنوورەدا بگرن بەتایبەت کێڵگەی نەوتی قەمەر کە شوێنێکی ستراتیژییە.
پێشمەرگە خەندەقی بە چواردەوری بیری نەوتی قەمەردا لێداوە، بۆ ئەوەی لە هەر حاڵەتێکدا بێت ئەگەر هێزە عێراقییەکان پیشڕەوییان کرد ڕێگرییان لێ بکەن دەست بەسەر بیرە نەوتەکەدا بگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە