
دوایین دەرکەوتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە زیندانی ئیمراڵی
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن بە پەرۆشەوە چاودێریی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات و وەک هەنگاوێکی "گەورە" دەیبینێت، ئومێدەواریشە پەیامەکەی ئۆجەلان سەرەتایەک بێت بۆ کۆتاییهاتنی کێشەکان.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ یەکەمجار لەدوای چارەگە سەدەیەک پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تیایدا جەختی لە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهاتنی خەباتی چەکداریی کردەوە، داواشیکرد هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد لەڕێگەی لیژنەیەکی پەرلەمانی تورکیاوە بە یاسایی بکرێن و جێبەجێ بکرێن.
لێدوانی فەرمی: تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا بە ئاژانسی نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، بە پەرۆشەوە چاودێریی پرۆسەی ئاشتیی و پێشهاتەکانی تورکیا دەکات، وەک هەنگاوێکی "گەورە" دەیبێنێت و مانای وایە ناوچەکە بە تەواوی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، پرۆسەی ئاشتیش لە تورکیا کاریگەری لەسەر سووریا دەبێت و ئەوە پرسێک بوو دەبووایە زۆر لەمەوبەر چارەسەر بکرابووایە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، شانازیی بە هەنگاوەکانی تورکیا، ئۆجەلان و پەکەکە لەم بوارەدا دەکات و ئومێدەوارە ئەو هەنگاوەی ئۆجەلان "کۆتایی سەرەتا و سەرەتای کۆتایی" بێت.
ئەو مانایە دەگەیێنێت: "کۆتایی سەرەتا و سەرەتای کۆتایی" ڕستەیەکی فەلسەفییە و مانای وایە هەموو کۆتاییەک سەرەتایە بۆ شتێکی نوێ، هەموو سەرەتایەکیش لەناوخۆیدا کۆتایی شتێکی دیکەی هەڵگرتووە، ئەوەش سرووشتی ژیانە کە هیچ کات ناوەستێت و هەردەم بەردەوامە و خۆی نوێ دەکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە