
کۆبوونەوەی مارۆکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی کۆبوویەوە و پرسە سیاسیی و ئابوورییەکان لەنێوان هەردوولا تاوتوێ کران و هەڵوێستی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا دووپاتکردەوە.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ڕاگرتنی جەنگی زیاتر لە سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە، بۆ ئەم مەبەستە مارۆکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەراویزی لووتکەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لە کوالالامپور لە مالیزا کۆبوونەوە و تاوتوێ پرسی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینایان کرد.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پرسی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕووسیا لە ئارادایە، چونکە نامانەوێت پەرەسەندنی زیاتر هەبێت و بڕیاری کۆتایی بۆ ترەمپ دەگەڕێتەوە.
"ترەمپ نایەوێت جەنگ لە جیهان هەبێت و هەموو شتێک دەکات بۆ ڕاگرتنی جەنگەکان هەر وەک چۆن لەماوەی پێشوو ئەنجامیداوە و بەردەوام دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: لایەنی ڕووسی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان ڕۆبیۆ و لاڤرۆڤ ئاشكرایان کرد کە پرسی گەڕاندنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا تاووتوێ کراوە.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا لە کاتێکدایە، ڕووسیا گەورەترین هێرشی ئاسمانی لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکەوە کردە سەر ئۆکراینا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە