میدیاکانی ئێران: ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران هەوڵی کوشتنی پزیشکیانی داوە
- هەواڵ
- 13 تەممووز

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ئێران زانیاریی نوێ لەبارەی هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بڵاودەکەنەوە و باس لەوە دەکەن هەوڵی کوشتنی سەرۆککۆماری ئێران دراوە.
وێنە گەورەکە: دوای 12 ڕۆژ لە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لایەنی ئێران وردەکاری و زانیاریی نوێ لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەهدی تەباتەبایی، جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆککۆماری ئێران، لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای وڵاتی ئێران لەماوەی جەنگی 12 ڕۆژەدا بە ئامانجگرتووە و مەسعوود پزیشکیان ڕزگاری بووە، توانیویەتی لە ڕێگەی بەکارهێنانی فریاگوزاریی خێراوە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی دیکە ڕزگاری ببێت بەڵام قاچی برینداربووە.
لەلایەکی دیکەوە: میدیای سوپای پاسداران باسی لەوەکردووە، ئیسرائیل هاوشێوەی پیلانی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، هێرشی کردووەتە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی ئێران و ئەندامانی ئەنجوومەنەکە لە ڕێگەی بەکارهێنانی ڕێڕەوی فریاگوزاریی خێراوە ڕزگاریان بووە.
ئەمەش بزانە: هەفتەی ڕابردوو مەسعوود پزیشکیان، لە چاوپێكەوتنێکی تایبەت دا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی تاکەر کارلسۆن، ئەنجامدا و ڕایگەیاند: ئیسرائیل هەوڵی کوشتنی منی داوە و ئەمریکا لە پشتی ئەو کردەوەیە نەبووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە