
کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە لووتکەی ناتۆ. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا مووشەکی بەرگری پاتریۆت و هەندێک چەکی دیکە بۆ ئۆکراینا لە شەڕی دژی ڕووسیا دابین بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-07-13، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ بڕیاری دابینکردنی ژمارەیەک مووشەکی پاتریۆتی بۆ ئۆکراینا دا، بەڵام ترەمپ ژمارەی ئەو مووشەکانەی ئاشکرا نەکرد کە بەنیازە بینێرێت بۆ ئەو وڵاتە هاوکات گوتی، یەکێتی ئەوروپا تێچووی ئەو مووشەکانە بۆ ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەو مووشەکانە پێویستن بۆ پاراستنی ئۆکراینا لە هێرشەکانی ڕووسیا، چونکە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بەیانی قسەیەکی جوان دەکات و دواتر ئێوارە هەمووان بۆردوومان دەکات''.
لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە وڵاتان کردووە هاوکاری بکەن بۆ زیادکردنی توانا بەرگرییەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ڕۆژانەی ڕووسیا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مووشەکی پاتریۆت سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی و دژەمووشەکە، لە ساڵی 1981 لەلایەن ئەمریکا دروستکراوە و پاتریۆت رادارێکی زۆر بەهێزی پێوە بەستراوەتەوە و لەماوەی چەند چرکەیەکدا دەتوانێت هەست بە هێرش بکات و لە زەوییەوە بەرەو ئاسمان بفڕێت بۆ خستنەخوارەوەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە