ئێران لە جلوبەرگی ئەندامانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئامێری سیخوڕی دەدۆزێتەوە
- هەواڵ
- 14 تەممووز

ژمارەیەک ئەندامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لەکاتی پشکنینی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، لەکاتی پشکنینی وێستگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی تەنی سیخوڕیکردن لەناو جلوبەرگی ئەندامانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دۆزراوەتەوە کە بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل بەکارهێنراون.
وێنە گەورەکە: مانگی ڕابردوو پەرلەمانی ئێران یاسای هەڵپەساردنی هاوکاریی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پەسەندکرد، لە بەرامبەریشدا ئاژانسەکە دوای کۆتاییهاتنی جەنگ، داوای کرد پرۆسەی پشکنینی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستپێبکاتەوە و وەک هەنگاوێکی سەرەکی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی دیپلۆماسی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ناوی برد.
لێدوانی فەرمی: مەحموود نبویان، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران بۆ ئاژانسی فارسی وڵاتەکەی باسی لەوەکردووە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سیخوڕی بەسەر ئێرانەوە دەکات و پرسیاری ئەوەش لە ڕافائیل غروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسەکە دەکات کە وتبووی تاران سێ لە وێستگە ئەتۆمییەکانی لەناونەچوون، "چۆن ئەو زانیارییانەتان بەدەستهێناوە، ئیسرائیل پێی داون؟ بۆچی گوێی لێدەگرن لەکاتێکدا ئەو وڵاتە ئەندامی پەیماننامەی قەدەغەی چەکی ئەتۆمی نییە، بۆیە دەڵێین ئێوە سیخوڕی دەکەن".
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشتر کە زانیارییە نهێنییەکانیان بە ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆم دەدا، زانیارییەکان ڕاستەوخۆ لە میدیای ئیسرائیل و ئەمریکا بڵاودەکرانەوە، بۆیەش دەڵێن ئاژانسەکە بۆ ئیسرائیل سیخوڕی بەسەر ئێرانەوە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسماعیل کەوسەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری پەرلەمانی وڵاتەکەی بڕیاری لابردنی کامێراکانی سەر بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران دراوە، ئەندامانی سەر بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش لەسەر بنەمای یاسا تازەکەی پەرلەمان، خۆیان بڕیاری جێهێشتنی ئێرانیان داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە