ئاڤا ناوی نزیکەی چوار هەزار کەس بڵاو دەکاتەوە لە هەولێر زەوییان بۆ دەرچووە
- هەواڵ
- 15 تەممووز

ئەو زەوییانەی ئامادەکراون تاوەکو دابەش بکرێن بەسەر فەرمانبەراندا
ئاڤا نیوز
لە ڕێوڕەسمێکدا وەک قۆناغى یەکەم، ئەمڕۆ دەستکرا بە دابەشكردنی نزیکەى چوار هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانى سنوورى سەرۆکایەتیی شارەوانیی بەحرکە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، لایەنەکان ڕاسپێردروان بۆ ئەوەی تەواوی ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکان و سەرۆکایەتی شارەوانییەکان دەستپێبکرێت، لە ماوەیەکى نزیکدا توانرا ئەو ڕێکارانەی کە پێویست بوون بۆ دانانی نەخشەی کەرت و دروستکردنی زەوی نیشتەجێبوون تەواو بوون، ئەمڕۆ دەستکرا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری شارەوانی بەحرکە.
لێدوانی فەرمی: ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرپەرشتیی ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانی و گەشت و گوزار، لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا، وەک قۆناغى یەکەم دەستکرا بە دابەشكردنی نزیکەى چوار هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانى سنوورى سەرۆکایەتیی شارەوانیی بەحرکە.
- ئێستا وردبینی بۆ ناوی 450 هەزار فەرمانبەر کراوە، پرۆسەى دابەشکردنى زەویش ھەموو فەرمانبەران دەگرێتەوە و تاوەکو یەک فەرمانبەر مابێت کە بڕیارەکەی حکومەت بیگرێتەوە پرۆسەکە بەردەوامى دەبێت.
- لە ماوەی ڕابردوودا، بەهۆی کێشەی موڵکداری، لە سنووری هەندێک شارەوانی کێشە دروست ببوو، ئەمەش وایکرد پرۆسەکە کەمێک دوابکەوێت، بەڵام هەموو ئەو کێشانە چارەسەرکراون و لەمەودوا پرۆسەکە زۆر بە خێرایی تەواو دەکرێت.
باکگرواند: ڕۆژی 27ی ئاداری 2024، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاووڵاتییانی کوردستاندا، یەکێک لەو بڕیارانە دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان، هەر فەرمانبەر و مامۆستا و پێشمەرگەیەک و كارمەندێكی ناوخۆ كە هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا ناوی ئەو کەسانە لەڕێگەی ئەم لینکەوە بڵاودەکاتەوە کە زەوییان بۆ دەرچووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە