
ئاڵای هەریەک لە ئەمریکا و ڕووسیا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی کۆشکی کرێملن بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بە "مەترسیەکی گەورە" ناودەبات و دەڵێت، دەبنە هۆی ئاراستەکردنی سیاسەتەکان بەرەو هەڵکشانی جەنگ.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری ناردنی مووشەکی پاتریۆتی بۆ کیێڤ دا، لە هەمان کاتدا مۆڵەتی 50 ڕۆژی بە ڕووسیا دا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا، هەریەک لە کرێملن و سێرگی لاڤرۆڤ وەڵامیان دایەوە.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆف، وتەبێژی کۆشکی کرێملن سەبارەت بە دوایین لێدوانەکانی ترەمپ ڕایگەیاند: بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ زۆر مەترسیدارن، دەبنە هۆی ئاراستەکردنی سیاسەتەکان بەرەو هەڵکشانی جەنگ، مۆسکۆ ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەکات و چاوەڕوانی وەڵامی کیێڤ دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان.
لە لایەکی دیکەوە: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ لەژێر فشاری یەکێتیی ئەوروپا و سەرکردەکانی ناتۆ بڕیار دژ بە ڕووسیا دەدات، ناردنی چەکی بەرگری و تەنانەت چەکی هێرش بۆ کیێڤ هەڕەشەی بەردەوامی جەنگ و داخستنی دەرگای دیپلۆماسیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە