
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و لۆگۆی پارتی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان و بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری وڵات پێشهاتێکی مەترسیدارە، بۆیە بۆ ئاگاداربوون لە ڕێکارە حکومییەکانی پەیوەست بەم بابەتە، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: هێرشە درۆنییەکان مەترسییەکی ڕاستەقینەن بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەت کە ئاراستەی فڕۆکەخانەکان و کێڵگە نەوتییەکان دەکرێن، دەرخەری ئەوەن جگە لە فشارە سیاسییەکان، هەوڵەکە بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و سەرچاوە داراییەکانیەتی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوەکردووە، هێرشە "تیرۆرستییە" درۆنییەکان کە دامەزراوەکانی نەوت و وزەیان لە هەرێمی کوردستان بە ئامانجگرتووە، پێشهاتێکی مەترسیدارن بۆسەر سەروەریی و ئارامی عێراق و لێدان لە کەرتە ئابوورییەکانی، ئەوانەشی لە پشت هێرشەکانەوەن کۆمەڵێک پلانی گوماناوی جێبەجێ دەکەن.
زانیاریی زیاتر: فراکسیۆنی پارتی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بەرپرسیاریەتییە دەستوورییەکانی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵات جێبەجێ بکات و ڕێکاری یەکلاییکەرەوە بۆ ڕاگرتنیان بگرێتەبەر، هاوکات ئەنجامدەرانی هێرشەکان ئاشکرابکات و ڕادەستی دادگایان بکات.
فراکسیۆنەکە بۆ تاوتوێکردنی هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان و ئاگاداربوون لە ڕێکارەکانی حکومەتی فیدڕاڵیش لەم بارەیەوە، داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە