
دیمەنی دوای سووتانی مۆڵەکەی کوت. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ئاڤا وردەکاری و نهێنییەکانی پشت پەردەی ئاگرکەوتنەوەکەی مۆڵەکەی شاری کوت ئاشکرا دەکات، پارێزگاری واستیش، دەڵێت "پڕۆژەکە بەشێوەیەکی شاراوە و بەبێ ئاگاداریی لایەنە فەرمییەکان دروست کراوە" .
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 2025-07-16، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە ، بەپێێ ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، بەهۆیەوە، 61 کەس گیانیان لەدەستداوە، 43 تەرمیان ڕادەستی خانەوادەکانیان کراونەتەوە و 18 دیکەش بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەیان تەرمەکانیان تاوەکو ئێستا نەناسراوەتەوە، هاوکات 38 کەسی دیکەش برینداربوون، 33 کەسیان تووشی تەنگەنەفەسی بوونە و پێجیشیان سووتاون.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەکان، پڕۆژەکە هی 'وەلید سەلیم عەلی' و کوڕێکە بەناوی 'مورتەزا' کە لەگەڵ برایەکی دیکەی بەناوی 'عەلی' لەناو قوربانییانی ڕووداوەکەدان و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد جەمیل مەیراحی، پارێزگاری واست، ڕایگەیاند: پڕۆژەی مۆڵی کوت پڕۆژەیەکی کەرتی تایبەتە و مۆڵەتی لە ژووری بازرگانی وەرگرتووە، زەوییەکە موڵکی تایبەتە و خاوەنەکەی سەرەتا چێشتخانەیەکی لەسەر دروست کردووە سەرکەوتوو نەبووە، دواتر بەشێوەیەکی شاراوە و بەبێ ئاگاداریی لایەنە فەرمییەکان، مۆڵەکەی دروست کردووە و تەنیا سێ ڕۆژ پێش ڕووداوەکە کردوویەتییەوە.
ئهوهی لهبارهیهوه دەگوترێت: هەموو بۆچوونەکان هۆکاری ئاگرەکە بۆ گەندەڵیی دەگەڕێننەوە، چونکە هایپەر مۆڵەکان ئەو بازاڕانەن کەلەلایەن حکومەتەوە هاوکاری دەکرێن لە نرخی کاڵاو شت و مەک وەک پاڵپشتییەک بۆ هاووڵاتیان، بەڵام پێش ئەوەی ئەم مۆڵانە بکرێنەوە و ڕێگەیان پێبدرێت دەبێت بەچەندین فلتەر تێپەڕێن هەر لە وەزارەتی شارەوانی و پارێزگا و دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی بازرگانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەگەرێک.
قووڵتر: خەڵکێکی زۆر ڕوو لەم مۆڵانە دەکەن، چونکە نرخی کاڵاکانیان کەمێک لەبازاڕ هەرزانترە و پێویستە تەنیا خۆراک و پێداویستی خێزانی تێدا بفڕۆشرێت، بەڵام ئەم مۆڵە چێشتخانە و پێشانگای بۆن و بابەتی دیکەشی لەخۆگرتووە، بۆیە لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە بەهیچ کام لەم فلتەرانە تێنەپەڕیوە یاخود چاو پۆشی لێکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە