سەرۆکایەتیی ڕۆحیی دروزەکان: دەستمان درێژ دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان لە سوەیدا
- هەواڵ
- 19 تەممووز

وێنەی دوو کەسایەتیی ئاینی دروزەکانی سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی ڕۆحیی دروزەکان، ڕەزامەندیی خۆی لەسەر کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان و ئاگربەست لە سوەیدا ڕاگەیاند، ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنێک کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە هێزەکانی ئاسایش و سوپای سووریا دەچنە ناو هەموو ناوچەکانی پارێزگاکەوە.
وێنە گەورەکە: دوای نزیکەی هەفتەیەک لە شەڕ و پێکدادانی نێوان خێڵە بەدەوییەکان و چەکدارانی دروز لە سوەیدای سووریا، دواجار، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا، ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، بە پشتیوانی ئەمریکا لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی، سەرۆکایەتیی ڕۆحیی درووزەکان "ئەمڕۆ بانگەوازەکەمان بۆ گەڕانەوە بۆ مرۆڤایەتیی خۆمان نوێ دەکەینەوە، دەستی هاوکاری بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو مرۆڤێکی بەشەرەف درێژ دەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکانی ئێستا، ئاگربەست و گەڕانەوە بۆ دەنگی عەقڵ و حیكمەت و مرۆڤایەتی. نەخێر بۆ چەک و پشێوی."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: میدیاکانی سووریا وردەکاریی ڕێککەوتنێکی ئاگربەستیان لە پارێزگای سوەیدا ئاشکرا کرد، کە بە نێوەندگیریی ئەمریکا و پشتیوانیی تورکیا و ئوردن لە نێوان حکومەتی سووریا و ئیسرائیلدا ئەنجام دراوە. ڕێککەوتنەکە ئامانجی کۆتاییهێنانە بەو گرژییانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوچەکەی گرتبووەوە و بووە هۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە