
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەست بە كۆبوونەوەكانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە و سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتیش وادەی كۆبوونەوەی داهاتوو ئاشكرا دەكات.
وێنە گەورەكە: پارتی و یەكێتی وەك براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەماوەی ڕابردوودا زنجیرەیەك كۆبوونەوەیان لە ئاستی باڵا و تیمی تەكنیكی بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان کردووە، بەپێی گوتەی بەرپرسانی هەردوولا گفتوگۆكان گەیشتوونەتە خاڵەكانی كۆتایی و ڕاگەیاندنی كابینەكە نزیكە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وابڕیارە ئەم هەفتەیە جارێكی دیكەی یەكێتی و پارتی تایبەت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی دەی حكومەت كۆببنەوە بەڵام تاوەكوو ئێستا دیار نییە كە شاندی پارتی دێن بۆ سلێمانی یان شاندی یەكێتی لە سلێمانییەوە دەچن بۆ هەولێر.
- تیمی یەكێتی چەند گۆڕانكارییەكیان لە داواكارییەكانیان بۆ پۆستەكان نێو حكومەت كردووە و چاوەڕوان دەكرێت لەم كۆبوونەوەیەدا بیخەنە ڕوو هاوكات شاندی دانوستاندنكاری پارتیش چەند خاڵێك پێشكەش دەكەن.
زانیاریی زیاتر: دوایین كۆبوونەوەی باڵای نێوان پارتی و یەكێتی ڕۆژی 14-7-2025 لە پیرمام بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی بەڕێوەچوو، هەرچەندە بابەتی سەرەكیی كۆبوونەوەكە پرسی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و مووچەی فەرمانبەران بوو بەڵام بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرسی پێكهێنانی كابینەی دەی حكومەت و دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی شاندی دانوستاندنكاری هەردوولا كراوە و هەردوولا هاوڕا بوونە كە هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دە خێراتر بكرێت.
لەلایەكی دیكەوە: لە ماوەی ڕابردوودا پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەت دەچنە قۆناغێكی دیكەوە و چڕتر دەبنەوە، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی زیاتر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە كابینەی دەی حكومەت زوو پێكبهێندرێت و پۆستێك و پلەیەك و داواكارییەكی حیزبی نەبێتە هۆی دواخستنی، پێویستە هەر لایەنێك واقیعیانە سەیری پڕۆسەكە بكات نەك لە قەبارەی خۆی زیاتر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە