
چەکدارانی سوپا سووریا لە سوەیدا
ئاڤا نیوز
دوایەمین ئاماری کوژراوانی تووندوتیژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سوەیدا ڕاگەیێنرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: چاودێری مافەکانی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند، 19 کەسی دیکە لە دەورووبەری سوەیدا کوژراون و بەمەش کۆی گشتیی کوژراوەکان لە 13-7-2025ـەوە بۆ 718 کەس بەرز بووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی بەیاننامەکە تووندوتیژییەکان لە سوەیدا بەردەوامن و چەکدارە عەشایرەکان پشتیوانیی زیاتریان بۆ هاتووە و شەڕەکە لە نێوان چەکدارانی عەشایری سوننی و چەکدارانی دروز سەختتر بووە.
ئەمەش بزانە: بەردەوامیی تووندوتیژییەکانی سوەیدا لە کاتێکدایە کە حکومەتی سووریا و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئامارەکان ئەم دواییەی سووریا بەمشێوەیەیە، 718 کەس کۆی گشتیی کوژراوەکانە،
226 کەس لە خەڵکی پارێزگاری سوەیدا، لە ناویاندا 80 مەدەنی، 4 منداڵ، 4 ژن.
305 کەس لە ئەندامانی وەزارەی بەرگری و ئاسایشی گشتی، لە ناویاندا 18 کەس لە عەشایری بەدەوییەکان.
15 کەس لە وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.
3 کەس کە یەکێکیان ژنە ناسنامەی دیار نییە و لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای وەزارەتی بەرگری کوژران.
یەک ڕۆژنامەوان لە پێکدادانەکانی سوەیدا کوژراوە.
165 کەس لە ناویاندا 26 ژن و 6 منداڵ و پیاوێکی بەساڵاچوو بە گوللـەی هێزەکانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ بە شێوەیەکی مەیدانی لەسێدارە دراون.
3 کەس لە چەکدارانی عەشایری بەدەوی لە ناویاندا ژنێک و منداڵێک لەلایەن چەکدارانی دروزەوە بە شێوەیەکی مەیدانی لە سێدارە دراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە