فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی هەولێر ناڕازین لە فڕێدانی زبڵ لە نزیک ماڵەکانیان
- ژینگە
- 19 تەممووز
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گەڕەکی 94ـی باداوە لە هەولێر ناڕازین لە فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە گۆڕەپانێکی چۆڵی گەڕەکەکەیان، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە وەزارەتی شارەوانیش دەڵێت، خەڵک هەست بە بەرپرسیارییەتی ناکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی گەڕەکی 94ـی باداوە لە هەولێر نیگەرانن و دەڵێن، لە گەڕەکەکەمان گۆڕەپانێک هەیە هەندێک خەڵک کردوویانە بەشوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاک، پاشماوەی لێ فڕێ دەدرێت و هەم دیمەنێکی زۆر ناشرینی هەیە هەم بۆنێکی زۆری هەیە.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری لە وەزارەتی شارەوانی، بە ئاڤای وت، خەڵكانێك هەن هەست بە بەرپرسیارێتی ناكەن و ئەو گۆڕەپانە چۆڵانە دەكەن بە زبڵدان، هەرچەندە تیمەكانمان بەردەوام پاكیان دەكەنەوە، بەڵام جارێكی دیكە پیس دەكرێنەوە و خۆڵ و خاشاکی لێ فڕێ دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: ژیار جەلال دەڵێت، هەر سبەی تیمێك دەنێرین و بەدڵنیاییەوە پاكی دەكەینەوە و هیچ زبڵ و خاشاكێكی لێ ناهێڵین، هەر کەسێکیش ببینین لەو گۆڕەپانانە خۆڵ و پاشماوە فڕێ دەدات دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگرین و سزای دارایشی دەدەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خێزان لە سێ پارێزگای عێراقەوە بەهۆی بێئاوییەوە ئاوارە دەبن
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بارزان ژمارەیەک پێشمەرگە ئاوی خواردنەوە بۆ باڵندە و ئاژەڵی کێوی دابین دەکەن
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن