
ئاوی قورس ئاو لە یەکێک لەو زەوییانەی کە داچێنراوە بە سەوزە
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە ماوەی داهاتوو دوو پرۆژەی گرنگی پاککردنەوەی ئاوی قورس لە هەولێر جێبەجێ بکرێت کە سوودێكی زۆری بۆ ئاودێری باخچەکان و کشتوکاڵ و پیشەسازی دەبێت.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای دروستکردنی ئاستەنگەکانی بەغدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیژییەکان، ئەمڕۆ دوای ڕاگەیاندنی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدا هەیە ئاوی قورس ڕیسایكلین بکات و دووبارە بۆ بەكارهێناوەی لە باخچەكان، لە ئاودانی سەوزاییەكان بەکاربهێنرێتەوە، پرۆژەکەش بە زوویی دەخرێتە كار و جێبەجێی دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیارە لە نزیکترین کات دوو پرۆژەی گرنگی پاککردنەوەی ئاوی قورس لە هەولێر جێبەجێ بکرێت، بەهۆی ئەم پرۆژانەوە دەتوانرێت ئاوی قورسی هەولێر لە کەندەکان کۆبکرێتەوە و پاککبرێتەوە دواتر بۆ باخچەکان و کشتوکاڵ و پیشەسازی بەکاربهێنرێت.
- بڕیارە هەردوو پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای جایکای یابانی لەسەر قەرزی یابانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت، لە ماوەیەکی نزیک لەلایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەردی بناغەی دادەنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەم پرۆژەیە دەبێتە پاڵپشتێکی باش بۆ ئاودێری زەوییە کشتوکاڵیەکان و پشتێنەی سەوزایی شار، چونکە ئێستا لە عێراق کشتوکاڵی هاوینە ڕاگیراوە بەهۆی بێ ئاوی و وشکەساڵیەوە، ئەم پرۆژانە دەبێتە فریاد ڕەسی وشکەساڵی.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە