
وێنەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وێنەی ئەو مارکێتەی کوت کە سووتا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەژێر ڕۆشنایی ڕووداوەکەی شاری کوت، بڕیاری دا لە ماوەی مانگێکدا ڕاپۆرتێکی هەڵسەنگاندن لەبارەی ڕێکارەکانی سەلامەتی و بەرگریی شارستانی لە وڵاتدا ئامادەبکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بەدواداچوون بۆ لابردنی سەرجەم سەرپێچیەکان بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 2025-07-16، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێکی هەشت نهۆمی کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەست دا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون، لەسەر ئەم ڕووداوەش سوودانی بڕیاری دا پارێزگاری واست و ئەندامانی لیژنەی بەرگریی شارستانی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، لەبەر ڕۆشنایی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی کوت و ئەو ڕاسپاردانەی کە لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوە پێشکەش کران، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران سێ فەرمانی دەرکرد کە ئەوانیش بریتیین لە:
یەکەم: ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاپۆرتێک سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان لە ماوەی یەک مانگدا پێشکەش بکات.
دووەم: ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ پارێزگارەکان بە ئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ، تەندروستی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
سێیەم: لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی لابردنی سەرجەم سەرپێچیەکانی پەیوەست بە سەلامەتی و بەرگریی شارستانی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە