
ئاڵای هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و لەگەڵ هاوتاکانیان گفتوگۆ دەکەن لەسەر کۆی پرسە داراییەکان و بەردەوامی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: دوای لێکتێگەیشتنی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا، ئێستا هەردووکیان لەڕێگەی لیژنەی هاوبەشەوە کار لەسەر دانانی میکانیزمی جێبەجێکردنی دەکەن، وردەکارییەکانی بەبانکیکردنی مووچە و تەرخانکراوە داراییەکان، تاوتوێ دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە گەشتی هەواڵی ڕۆژان بەشداربوو و گوتی، "سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر هێڵە و سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات، بۆ ئەوەی هیچ گرفتێک نەمێنێت و کێشە بۆ خەرجکردنی مووچە دروست نەبێت."
ئەمەش بزانە: شاندەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پێکهاتوونە لە بەڕێوەبەری گشتیی باج، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکان و وەفدێکی یاوەریان، هاوکات دوو کەس لە تیمی هەژماری من و سێ کەس لە چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان لەنێو شاندەکەدان، پێداچوونەوە لەسەر بەبانکیکردنی مووچەی موووچەخۆران، تەرخانکراوە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و داهاتی نانەوتی گفتوگۆ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە