
دیمەنی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
حکومەتی ئێران ئامادەکارییەکانی بۆ زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن دەستپێکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند دەروازەیەکی نوێی تایبەت بە هاتووچۆی زیارەتکاران لە مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بۆ ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن هەزاران زیارەتکاری ئێرانی سەردانی شارەکانی نەجەف و کەربەلا و مەزارگەکانی شیعە لە عێراق دەکەن. بەشێکی زۆری ئەو زیارەتکارانەش لەڕێگەی دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە دێنە نێو عێراق و بەشداریی لە ڕێوڕەسمەکاندا دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی ئێران 81 دەروازەی نوێی تایبەت بە هاتووچۆی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێنی لە مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران کردووەتەوە، بە جۆرێک لە دیوی ئێران 36 دەروازە بۆ چوونە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و 45 دەروازەش لە دیوی خاکی هەرێمی کوردستان کراونەتەوە تاوەکو زیارەتکاران بە خێرایی و لەماوەی کەمتر لە پێنج خولەکدا تێپەڕ ببن.
زانیاریی زیاتر: ساڵی ڕابردوو زیاتر له 130 ههزار زیارەتکار لەڕێگەی دهروازهی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێندا کردووە و پێشبینیش دەکرێت ئەمساڵ ژمارەکە زیاد بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە