بۆچی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڤیتۆی بۆ بڕیارنامەی "ئاگربەستی غەززە" بەکارنەهێنا؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-26

بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە باڵەخانەیەکی غەززە بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیلەوە - وێنە: ئانادۆڵۆ
ئاڤا نیوز
ئەمریکا هۆکاری بەکارنەهێنانی ڤیتۆ و دەنگنەدانی بۆ بڕیارنامەکەی "ئاگربەستی غەززە" ڕووندەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، بۆیە دەنگیان نەداوە، چونکە داواکاری ئاگربەست و ئازادکردنی هەموو بارمتەکان پێکەوە قسەیان لەسەر کراوە.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل لە ئەمریکا تووڕەیە، ئەمریکا بۆ ئەوەی قەرەبووی هەڵوێستەکەی ناو ئەنجوومەنی ئاسایشی بکاتەوە، پەیامی پشتیوانی بۆ ئیسرائیل دەنێرێت و دەڵێت: هێشتا پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەین.
لێدوانی فەرمی: جۆن کێربی، ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی ئاسایشی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەوان ڤیتۆیان لەسەر پڕۆژەیاسای غەززە نەکردووە، چونکە داواکاریی ئاگربەست و ئازادکردنی هەموو بارمتەکان پێکەوە قسەیان لەسەر کراوە، دانوستان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان کراوە، هاوکات بەکارنەهێنانی ڤیتۆ و دەنگنەدانمان گوزارشت لە گۆڕینی سیاسەتەکانمان ناکات.
چی ڕوویدا؟ بەهۆی هەڵوێستەکەی ئەمریکا، نەتەنیاهۆ بڕیاری ناردنی شاندە سەربازییەکەی بۆ واشنتن هەڵوەشاندەوە، بەڵام ئەمریکا پێیوایە هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی شاندی ئیسرائیل کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل یان پەیوەندیی نێوان بایدن و ناتانیاهۆ دروست ناکات.
باکگرواند: لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی بڕیارنامەکەی "ئاگربەستی غەززە" 14 ئەندامی ئەنجوومەنەکە دەنگیان بە بەڵێ دا، ئەمریکا کە جاری پێشوو بۆ ڕێگریکردن لە بڕیارەکە ڤیتۆی بەکارهێنا، ئەمجارە خۆی لە دەنگدان بەدوور گرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە