
ژمارەیەک کچ و کوڕی ئێزدی لە بۆنەی تایبەت بە ئێزدییەکان
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژانی 29ـی ئەم مانگە تاوەكو 4ـی ئاب، مینحەی مانگەكانی شەش و حەوت بەسەر هاووڵاتیانی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش دابەش دەكرێت.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ یەكشەممە 27-7-2025، بنكەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش، خشتەی دابەشكردنی پێشینەی مانگەكانی حوزەیران و تەمموزی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیاند كە پێشینەی دەیەمین و یازدەهەمینە پێیان دەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی فەرمیی بنكەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش، دابەشكردنی مینحەكە لە ڕۆژی سێشەممەوە 29ـی تەمموز دەستپێدەكات و تاوەكو ڕۆژی دووشەممە 4ـی ئاب بەردەوام دەبێت، سوودمەندبووان دەتوانن لە سەرجەم نووسینگەكانی بنكەی لالش لە شێخان، كۆمەڵگەی شاریا، ناوچەی خانكێ و كۆمەڵگەی دێرەبوون و بنكەی سەرەكی لالش، پاداشتەكانیان وەربگرن بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە:
كۆمەڵگەی شاریا - سێشەممە 29-7-2025
ناحیەی خانكێ، قەسرێزدین - چوارشەممە 30-7-2025
كۆمەڵگەی دێرەبوون، هۆڵی لالش - پێنجشەممە 31-7-2025
قەزای شێخان، هۆڵی لالش - هەینی 1-8-2025
بارەگای سەرەكیی بنكەی لالش - شەممە 2-8-2025
بارەگەی سەرەكیی بنكەی لالش - دووشەممە 4-8-2025
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 02-07-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیێنرا، زیاتر لە سێ هەزار و پێنجسەد كوردی ئێزدی كە پێشتر لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعش ڕفێندرابوون و ئێستا ڕزگاركراون، لە وەرگرتنی ئەو مینحەیە سوودمەند دەبن.
بۆچی گرنگە: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە سۆنگەی باشتركردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتیانی ئێزدی بەتایبەت ئەو ڕزگاربووانەی لەوەتەی ساڵی 2014 لەلایەن تیرۆرستانی داعش ڕفێندرابوون، بڕیاریدا بە تەرخانكردنی مینحەی مانگانە بۆیان، بەڵێنیشی داوە لەگەڵ باشتربوونی دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان، مینحەکە باشتر دەبێت و پرۆژە و خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەشی ڕزگاربووانی ئێزدیی دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە