فایلی خەڵک؛ ئاڤا کێشەیەکی 35 ساڵ لەمەوبەری مەلائۆمەری هەولێر بەرەو چارەسەربوون دەبات
- هەواڵ
- 27 تەممووز
ئاڤا نیوز
ماوەی 35 ساڵ دەبێ چەند هاونیشتمانییەک وەک قەرەبوو لە مەلائۆمەری نزیک هەولێر دوو هەزار پارچە زەوییان بەناوی گەشتیارییەوە وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا پێیان نەدراوە، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر دەڵێت، مافی هیچ کەسێک نافەوتێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە ناوچەی تارینی مەلائۆمەری هەولێر، چەند هاونیشتمانییەک ماوەی 35 ساڵە چەند پارچە زەوییەکیان بەناوی گەشتیارییەوە وەرگرتووە، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن نە زەویەکانیان ڕادەست کراوە، نە قەرەبووش کراونەتەوە. ئەمە جگە لەوەی بەشێک لەو زەوییانە لەلایەن خەڵکانێکەوە باخچە و ڤێلایان لەسەر دروست کراوە.
لێدوانی فەرمی: بەشێک لە خاوەن زەوییەکان لەڕێگەی ئاڤاوە کێشەکانیان دەخەنەڕوو و داوای چارەسەر دەکەن.
پۆڵا شامل، یەکێک لە خاوەنی ئەو زەویە گەشتیارییانە بە ئاڤای وت، ساڵی 1990 لە فەرمانگەی گەشتیاری سەردەمی بەعس زەوییەکی 800 مەتریان بە موساتەحە بە 80 دیناری ئەو کاتە پێدام بۆ پڕۆژەی گەشتیاری، بەڵام زەوییەکەیان پێ نەدام و ئەم زەوییەم وەک قەرەبووی شوێنەکەی پێشوو وەرگرت، بڕیار بوو بیکەم بە خانووی گەشتیاری و بەکرێی بدەم، بەڵام خۆزگە هەر وەرمنەگرتایە، ئەو کاتەی زەوییەکەیان پێدام 30 ساڵ بووم، ئێستا 65 ساڵم و بوومەتە باپیرە، کەچی هەر دەستی دەستیمان پێ دەکرێ، نە زەوییەکانمان تەسلیم دەکەن نە قەرەبووش دەکرێینەوە.
ئەحمەد ناسح، یەکێکی دیکە لە خاوەن زەوییەکان بۆ ئاڤا وتی، سێ زەوی گەشتیاری 800 مەتریم وەرگرتووە، هی منیش بەهەمانشێوە دوو زەوییان حکومەت ڕادەستی نەکردووین و گرێبەستمان لەگەڵ ناکات.
کارزان شێرزاد، ئەویش هەمان کێشەی هەیە بە ئاڤای وت، لە 2009ـەوە ئەو زەویە گەشتیارانەم لە کەسێک کڕی بە یەک دەفتەر دۆلار، بەڵام ئێستا لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە کراوەتە باخچە و داگیرکراوە، بۆیە داوای ڕادەستکردنی زەوییەکانی خۆمان دەکەین و بەڵێنیش دەدەین بەپێی ڕێنمایەکانی گەشتوگوزاری هەولێر کاریان لەسەر دەکەین، یان با لە شوێنێکی دیکە قەرەبوومان بکەنەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دلێر محەممەد، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر بە ئاڤای وت، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی جدی دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەم زەوییانە، و خاوەن زەویەکانیش دڵنیا دەکەینەوە مافی هیچ کەسێک نافەوتێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە