ڕێنمایی نوێ بۆ بەرنگاربوونەوەی سەرپێچیکردن لە تۆڕی کارەبادا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 29 تەممووز

کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا لەکاتی کارکردندا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبا ڕێنمایی نوێ بۆ بەرنگاربوونەوە و ڕێگریکردن لە سەرپێچیکردن لە تۆڕی کارەبادا بەشێوەیەکی نایاسایی دەخرێتە کار لەو ناوچانەی کارەبای بەردەوامی پڕۆژەی ڕووناکییان هەیە.
وێنە گەورەکە: لە پڕۆژەی ڕووناکی تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن هاونیشتمانی کارەبای بەردەوامییان بۆ دابینکراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدا هەیە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین بکات، هاوتەریب لەگەڵ ئەم پرۆژەیە وەزارەتی کارەبا ڕێنمایی نوێ ڕێگریکردن لە سەرپێچیکردن لە تۆڕی کارەبادا دەرکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان لە ژمارە 325 لە بەرواری 30/6/2025 ڕێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2025ی وەزارەتی کارەبا، ڕێنمایی و مەرجەکانی پێدانی وزەی کارەبا بڵاوکردووەتەوە و ئەو ڕێنماییە چووەتە بواری جێبەجێکردن.
زانیاریی زیاتر: ئەم ڕێنماییانە لە ئێستادا جێبەجێ دەکرێن، بەپێی ڕێنماییەکان هەر کەسێک کارەبای نایاسایی ڕابکێشێت، ئەوا دووچاری ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و تاوەکو چوار ملیۆن دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت و بڕی پارەی کارەبای بەکارهێنراو لەماوەی ڕاکێشانی کارەبا بەشێوەیەکی نایاسایی لەسەر هەژمار دەکرێت و بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکرێت و هێڵی کارەبای دەپچڕێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبا بڵاویکردووەتەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی لە گرنگی دابینکردنی کارەبای بەردەوام دەکاتەوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بۆ ئەو هاونیشتمانییانەی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک پسووڵەی کارەبای مانگانەیان دەدەن، هەر سەرپێچییەک لە تۆڕی کارەبا و دەستکارییکردنی پێوەری کارەبا مەترسیدارە و دەکرێت ببێتە هۆی زیانی گیانی بەهۆی تەزووی کارەبا یاخود ئەو ئاگرەی بەهۆیەوە درووست دەبێت.
بۆچی گرنگە: ئەم ڕێنماییانە داڕێژراون بۆ ڕێگریکردن لە ڕاکێشانی کارەبا و دەستکاریکردنی پێوەری کارەبا بەشێوەیەکی نایاسایی و دابینکردنی کارەبا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و سەلامەت بۆ هاونیشتمانیان.
باکگراوند: مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبادا لەچوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە