وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە ئۆپەراسیۆنێکی دەرەوەی سنووردا دەستبەسەر زیاتر لە ملیۆنێک حەبی کەپتاگۆندا گیرا
- هەواڵ
- 30 تەممووز

دیمەنی حەبی کەپتاگۆن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی دەرەوەی سنووردا کە لە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا ئەنجامدرا، توانرا دەستبەسەر زیاتر لە ملیۆنێک و 350 هەزار حەبی هۆشەبەری جۆری کەپتاگۆندا بگیرێت و یەکێک لە مەترسیدارترین تۆڕەکانی بازرگانیی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەکان هەڵبوەشێنرێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سووریا ببوو بە ناوەندی بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن و لەوێوە ڕەوانەی وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەکرا، لەم بوارەشدا حکومەت بە کارئاسانیکردن بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ماددە هۆشبەرە تۆمەتبار دەکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و بە ئاراستەکردن و چاودێریی مەیدانیی وەزیری ناوخۆ ئەنجامدراوە. ئاماژەی بەوەشکردووە کە کارەکە بەپێی ڕەزامەندیی دادوەری لە دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی لە ڕەسافە و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سووریا کراوە.
شێوازی جێبەجێکردن: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، هێزێکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بە پشتبەستن بە هەوڵی هەواڵگریی ورد و سەرچاوەی باوەڕپێکراو لەناو تۆڕەکانی بازرگانیکردن، بە هاوکارییەکی نزیک لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سووریا، ئەرکە ئەمنییەکەیان لە دیمەشق جێبەجێ کرد.
چی ڕوویدا: لە ئەنجامدا، دەست بەسەر زیاتر لە ملیۆنێک و 350 هەزار حەبی کەپتاگۆندا گیرا، کە کێشەکەی بە نزیکەیی 215 کیلۆگرام مەزەندە دەکرێت، هەروەها یەکێک لە مەترسیدارترین تۆڕە تاوانکارییەکانی بازرگانیی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەکان تێکشکێندرا.
لەهەمان کاتدا: وەزارەتی ناوخۆ جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی دیارە لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە سنووربڕەکان، هەروەها ڕەنگدانەوەی پەرۆشیی دەوڵەتی عێراقە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگە لە بەڵای ماددە هۆشبەرەکان و ڕاوەدوونانی بازرگانانی ژەهر لە هەر شوێنێک بن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
عێراق "بەیانی گومرگی پێشوەخت" بەکاردەخات و داهاتی نانەوتی زیاد دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاپا لیۆ و سەرۆکی ئیسرائیل کۆدەبنەوە؛ پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی مەولوود كرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی سەختی هاووچۆ لە بەردەرەش سێ کەس گیانیان لەدەست دا