نێچیرڤان بارزانی: ئەركە لەسەر حكومەتی عێراق كەسوكاری ئەنفالكراوان قەرەبوو بكاتەوە
- هەواڵ
- 31 تەممووز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە 42ـەمین ساڵیادی، ئەنفالكردنی هەشت هەزاری بارزانیدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، له‌م ياده‌دا جه‌خت له مافه‌كانى ته‌واوى قوربانييانى ئه‌نفالى بارزانييان و شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال و هه‌موو قوربانييانى ڕ‌ژێمى پێشوو دهكهينهوه. ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقه كه هه‌رچى پێويسته بیكات بۆ بهديهاتنى دادپه‌روه‌رى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانييان.
وێنە گەورەكە: 31ـی تەممووزی 1983، ڕژێمی بەعس لە هەڵمەتێکی ڕێکخراودا، هەشت هەزار بارزانی لە مێردمنداڵ، گەنج، پیاو و بەساڵاچوو لە کۆمەڵگە زۆرەملێکانی قوشتەپە، بەحرکە، دیانا و هەریر دەستگیر کرد. دواتر بە شێوەیەکی کۆمەڵ ئەوانی بۆ بیابانەکانی باشووری عێراق گواستەوە و لەوێ بە زیندوویی زیندەبەچاڵ کران.
پەیامی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا دەڵیت: ئه‌مڕۆ 42 ساڵ به‌سه‌ر تاوانى سامناكى ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار هاووڵاتيى سڤيلى بێتاوانى بارزانيدا تێده‌په‌ڕێت، له‌م ياده خه‌مگينه‌دا، سه‌رمان له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين و به‌وپه‌ڕى ڕێز و وه‌فادارييه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه.
٠ ئه‌نفالكردنى بارزانييان له‌لايه‌ن ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراقه‌وه، به‌رده‌واميى زنجيرهيهك تاوان بوو بۆ شكاندنى ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان و قڕكردنى، به‌ڵام له‌به‌رده‌م خۆڕ‌اگرى و كۆڵنه‌دانى كوردستانيياندا شكستى هێنا و بووه په‌ڵه‌يه‌كى ڕه‌ش به نێوچه‌وانى ئهنجامدهرانييهوه.
٠ دايكان، خوشكان، هاوسه‌ران و خێزانه بارزانييه‌كان دواى ئه‌و كاره‌ساته، بە ده‌رده‌سه‌رى و نههامهتييهكى بێهاوتا ژيان، ناچار بوون به‌رگه‌ى نه‌بوونى و هه‌ژارى و ژيانێكى سه‌خت و دژوار بگرن. ده‌ستى ئه‌و دايكه دڵسۆزانه ماچ ده‌كه‌م كه به خۆشه‌ويستى و دڵسۆزى بۆ گه‌ل و نيشتمان، منداڵه‌كانيان په‌روه‌رده و گه‌وره كرد.
٠ له‌م ياده‌دا جه‌خت له مافه‌كانى ته‌واوى قوربانييانى ئه‌نفالى بارزانييان و شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال و هه‌موو قوربانييانى ڕ‌ژێمى پێشوو دهكهينهوه. ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقه كه هه‌رچى پێويسته بیكات بۆ بهديهاتنى دادپه‌روه‌رى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانييان.
٠ با ڕابردوو و ئازار و تاڵييهكانى ببنه په‌ند و وانه و هانده‌ر تا هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پێكه‌وه به يهكترقبووڵكردن و ڕێزلهيهكگرتن و لێبورده‌يى، ئاشتييانه و شكۆمه‌ندانه به ئازادى و سه‌رفرازى بژين و بێ جياوازى وڵات كۆكهرهوهى هه‌مووان بێت.
٠ سڵاو له يادى ئه‌نفالكراوانى بارزانى و ته‌واوى شههيدانى كوردستان، ڕێز و پێزانين بۆ هه‌موو ئه‌و جوامێرانه‌ى له هه‌ولێر و ناوچه‌كانى، به‌هاناى بارزانييه لێقه‌وماوه‌كانه‌وه چوون و يارمه‌تييان دان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە