
یەکێک لەو خانووانەی لە شارۆچکەی کیریات شمۆنای ئیسرائیل بەر مووشەی حیزبوڵڵا کەوتووە، سەرچاوە: AFP
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر باشووری لوبنان، بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان کە ئێران پشتیوانییان دەکات، چەندین مووشەکی ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کرد.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ شەو سوپای ئیسرائیل ئامانجێکی لە گوندی هەببارییە-ی باشووری لوبنان بۆردومان کرد و ڕایگەیاند: بنکەیەکی سەربازی بووە و پیلانی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلیان داڕشتووە.
زانیاریی زیاتر: تیمی فریاگوزاریی نزیک لە حەماس ڕایگەیاند چەند کەسێک کوژران بەڵام ژمارەیانی دیاری نەکرد، سەرچاوەیەکی نافەرمیش ڕایگەیاند کوژراوەکان حەوت کەس بوون، حیزبوڵڵاش لە تۆڵەدا هێرشی کردە سەر باکووری ئیسرائیل.
لێدوانی فەرمی: حیزبوڵڵا دەڵێت: لە تۆڵەی کۆمەڵکوژییەکەی زایۆنیستی دوژمندا لە گوندی هەببارییە-ی باشووری لوبنان، دەیان مووشەکمان ئاراستەی کیریات شمۆنا کرد.
بۆچوونی بەرامبەر: دەزگای فریاکەوتنی ماگن دەیڤدئەدۆم ڕایگەیاند: تیمەکانی فریاگوزاریی ئیسرائیل بینایەکی شارۆچکەی کیریات شمۆنا-یان دەپشکنی کە بەر هێرشەکەی حیزبوڵڵا کەوتبوو، کەسێکی 25 ساڵیان دۆزییەوە کە بێهۆش بوو و هەناسەی نەدەدا و هەر لەوێدا ڕاگەیێنرا کە مردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات