ئاڤا نیوز
دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان لە شاری هەولێر، کە دەکەوێتە سەر ڕێگای 150 مەتری، دەڵێن، "ژیانیان لەبەر زۆریی مشک و جرج نەماوە و خەو و ئارامییان لێ هەڵگیراوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرفتەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە بووەتە هەڕەشە لەسەر سەلامەتی و ماڵی دانیشتووان. دووکاندارێکی ناو پڕۆژەکە قسەی بۆ نەجات هەرکی پەیامنێری ئاڤا نیوز کردووە و دەڵێت: "جرجەکان هێندە زۆربوونە لەناو سەقفی ماڵەکان بەدڵی خۆیان دێن و دەچن، چەند جارێک وایەری کارەبای دوکانەکەی منیان خواردووە و شۆرتی کارەبای دروست بووە و خەریک بووە دووكانەكە بەتەواوی بسووتێ."
ئەو دووکاندارە باس لەوەش دەکات کە هەفتەیەک پێش ئێستا، بەهۆی خواردنی کێبڵی ئینتەرنێت لەلایەن جرجەوە، تەواوی دانیشتووانی باڵەخانەیەک بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بێ ئینتەرنێت بوون.
لێدوانی فەرمی: دانیشتووانی پرۆژەکە باس لەوە دەکەن کە ژمارەی مشک و جرجەکان بەتایبەت لە وەرزی هاویندا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و ڕێگاچارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بێسوود بوون. یەکێک لە دانیشتووانی پرۆژەکە دەڵێت: "تەڵەش فریامان ناکەوێت، تا دانەیەک دەگرین پێنج دانەی تر دەردەکەوێتەوە." بێزاری و مەترسییەکان وای کردووە بەشێک لە خێزانەکان پڕۆژەکەیان جێبهێڵن و ماڵیان بۆ شوێنێکی دیکە بگوازنەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە وەڵامدا، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی مامۆستایان دانی بە بوونی کێشەکەدا ناوە و ئاماژەی بەوەدا کە نزیکەی مانگێکە ئەم گرفتە سەریهەڵداوە. ناوبراو وتی: "ئاگاداری ئەو گرفتەین، هەفتەی جارێک شوقەکان دەرمانڕێژ دەکەین بۆ ئەوەی ژمارەی جرج و مشکەکان کەم بکەینەوە."
دڵنیایی دەدرێت: هەروەها بەڵێنی بە دانیشتووانی پرۆژەکە دا کە "لە ماوەی داهاتوودا گرفتەکە بەتەواوی چارەسەر دەکرێت." لەگەڵ ئەوەشدا، داوای لە دانیشتووانی پرۆژەکە کردووە کە "هەر ماڵە و لای خۆیەوە تەڵەیەکی مشک دابنێت."
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە