
پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر
ئاڤا نیوز
جێبەجێکردنی دوو پڕۆژەی ستراتیژی و گەورە لە شاری هەولێر، کە بریتین لە پڕۆژەی ئاوی خێرای هەولێر و پڕۆژەی پشتێنی سەوزایی بە چواردەوری شارەکەدا، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زەوی و زار و جووڵەیەکی گەرمی خستووەتە بازاڕی خانووبەرەوە.
بەدواداچوونی ئاڤا: عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا، سەردانی بۆرسەی زەوی لە هەولێر کردووە و زۆر قەرەباڵغ بووە. بەپێی بەدواداچوونەکانی عوبێد هەرکی کە لە بازاڕەکەوە دەستی کەوتووە، کاریگەری پڕۆژەکان ڕاستەوخۆ لەسەر نرخەکان ڕەنگیداوەتەوە. بۆ نموونە، لە هەندێک ناوچەدا نرخی پارچە زەوییەکی 250 مەتری پێش دەستپێکردنی پڕۆژەی ئاوەکە نزیکەی 70 وەرەقە (7 هەزار دۆلار) بووە، بەڵام ئێستا نرخەکەی بازیداوە بۆ 270 وەرەقە (27 هەزار دۆلار).
لێدوانی فەرمی: کاسبکارانی بۆرسەی زەوی دەڵێن، دوای ڕاگەیاندن و دەستپێکردنی ئەم دوو پڕۆژەیە، هیچ پارچە زەوییەک لە هیچ ناوچەیەکی هەولێردا نییە کە نرخی بەلایەنی کەمەوە 30 وەرەقە (3 هەزار دۆلار) گران نەبووبێت.
سەرئەنجام: ئەم بەرزبوونەوەیە وای کردووە کە بەشێکی زۆری خاوەن زەوییەکان دەست بە موڵکەکانیانەوە بگرن و نایفرۆشن، چونکە چاوەڕێ دەکەن لە داهاتوویەکی نزیکدا نرخەکان بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە