
ئاڤا نیوز
ناکۆکییە ناوخۆییەکانی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان گەیشتنە خانەقین، ئەمەش دوای ئەوەی بەرپرسێکی باڵای حیزبەکە دەستی لەکارکێشایەوە و ڕایگەیاند کە هێزێکی سەر بە حیزبەکەی خۆی هەڵیکوتاوەتە سەری و تەقەیان لێکردووە.
لێدوانی فەرمی: حوسێن جەلیل سەعید، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پێشووی مەڵبەندی خانەقینی پارتی سۆسیالیست بە ئاڤای ڕاگەیاند "من ئیستیقالەم داوە و باوەڕم بە کاری حیزبایەتی نەماوە، بەڵام سۆسیالیست لە شارەزوورەوە (مەبەست لێی گوڵەخانە) هێزێکی ئەمنیی ناردووەتە سەرم."
حوسێن جەلیل جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو هێزە تەقەیان لێکردووە و مەبەستیانە دەست بەسەر زەوی و ماڵ و ئەو بارەگایەدا بگرن کە ئەوانی تێدایە. ئەو دەڵێت: "من ئەم بارەگایە چۆڵ ناکەم، چونکە ئێرە زەوی و ماڵی منە و لەسەر موڵکی خۆم دروستم کردووە. کەی یاسا بڕیاری دا، بە چاوان چۆڵی دەکەم."
گوتیشی، ناحەقیی بەرامبەر کراوە و سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی و وتی: "بمکوژن و بمبڕن من نابمەوە بە سۆسیال."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێشەکە تەنها بە حوسێن جەلیلەوە نەوەستاوە. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ژمارەیەک کادری دیکەی حیزبەکەش لەگەڵیدا دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی حیزبی سۆسیالیست لە خانەقین بە کردەوە ببێتە دوو بەش و دوو بارەگایان هەبێت. یەکێکیان لەلایەن ئەو هێزەوە کۆنترۆڵ کراوە کە لەلایەن پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانەوە نێردراوە. بارەگاکەی دیکەش لەژێر دەستی حوسێن جەلیل و لایەنگرانیەتی و ئامادەنین ڕادەستی بکەن.
هۆکارە زانراوەکان: زانیارییەکان باس لەوە دەکەن حوسێن جەلیل و هاوڕێکانی چوونەتە بەرەی عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، کە برا و ڕکابەری محەممەد حاجی مەحموودی کەسی یەکەمی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانە. بەڵام خودی حوسێن جەلیل ئەمە ڕەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە "چیتر کەسێکی حیزبی نییە و سەر بە هیچ کەس و لایەنێک نییە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە