هەڵکردنی ئاڵای ڕەنگ مۆر لە عێراق
ئاڤا نیوز
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگای بەسرەی ئەوپەڕی باشووری عێراق، پلەکانی گەرما گەیشتنە سەرووی نیوەی پلەی کوڵان و بەهۆی زیانەکانی گەرماش لەم پلەیەدا، ئاڵای مۆر هەڵکراوە کە مانای وایە بەهیچ شێوەیەک مەچنەبەر تیشکی خۆر.

بینراو و بیستراو: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیمەنی ڤیدیۆیی ناوچەی ئەبو سخیەری پارێزگای بەسرە بڵاوکراوەتەوە، لەم ناوچەیەدا کۆمپانیایەک کار دەکات و بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سیلیزی، ئاڵای ڕەنگی مۆری هەڵکردووە و داوای لە کارمەندەکانی کردووە بەهیچ شێوەیەک مەچنە بەر تیشکی خۆر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە لە بەغدا، کەربەلا، نەجەف، بابل، زیقار و موسەننا پلەکانی گەرما 50 بۆ 51 پلە دەبێت، واست و دیوانییە 49 پلە، میسان، ئەنبار، دیالە و سەڵاحەددین 48 پلە، دهۆک و سلێمانی 43 پلە، هەولێر 45 پلە و نەینەواش 46 پلەی سیلیزی دەبێت.

ڕەنگی مۆر و گەرما پەیوەندییان چییە؟
ئاڵای ڕەنگی مۆر (بنەوشەیی) لەکاتێکدا هەڵدەکرێت کە پلەکانی گەرما دەگاتە سەرووی پلەی کوڵان (50ی سلیزی)، ئەویش مانای کاریگەری تیشکی سەروبنەوشەیی لەسەر پێست و چاو لەم پلەی گەرمییەدا "مەترسیدارە"، بۆیە ڕێنمایی هاووڵاتیان بەگشتی و بەتایبەت ئەوانە دەکرێت کە ماوەی کارکردنیان لەبەرامبەر تیشکی خۆرە، لە ماوەی هەڵکردنی ئاڵاکەدا بەهەموو شێوەیەک خۆیان لە چوونەبەردەم تیشکی خۆر بەدووربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فەرماندەیی گشتی یەکەی 70 تەقینەوەیەک ڕووی دا و کوژراو و بریندار هەیە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو بە 40 گەڕەکی دیکەی هەولێر دەگات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان دەرفەتی وەبەرهێنان بە کۆمپانیاکانی ئیمارات دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خێزان لە سێ پارێزگای عێراقەوە بەهۆی بێئاوییەوە ئاوارە دەبن
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بارزان ژمارەیەک پێشمەرگە ئاوی خواردنەوە بۆ باڵندە و ئاژەڵی کێوی دابین دەکەن
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن