وتەبێژی حەج و عومرە: تەنیا لە 6 كاتژمێردا نزیكەی هەزار و 500 كەس خۆیان بۆ حەج تۆماركردووە
- هەواڵ
- 10 ئاب
سێ حەجخوازی هەرێمی کوردستان بەر لە بەڕێکەوتنیان بۆ وڵاتی سعوودیە - وێنەی؛ محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 6 كاتژمێردا، زیاتر لە هەزار و 450 كەس، ناوی خۆیان بە شێوەی ئەلیكترۆنی بۆ حەج تۆماركردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 10-8-2025، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان، ماڵپەڕی "دەروازەی حەج"ـی بۆ تۆماری ساڵانەی حاجییان لە پرۆسەی حەج ڕاگەیاند، بەم شێوەیە حاجییان دەتوانن بەشێوەی ئەلیکترۆنی و بەبێ بەرامبەر لە بەستەری وێبسایتەكە، خۆیان بۆ پرۆسەی حەج ناونووس بکەن.
لێدوانی فەرمی: كاروان ستونی، وتەبێژی فەرمیی حەج و عەمرەی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای تەنها شەش کاتژمێر لە بەردەستكردنی ماڵپەڕەكە، نزیكەی هەزار و 500 كەس خۆیان بە ئەلیكترۆنی تۆماركردووە بۆ ئەوەی ناویان بۆ پرۆسەی حەج دەربچێت.
وردەكاری پرۆسەكە چۆنە
خوازیار سەرەتا سەردانی لینکی وێبسایتی 'دەروازەی حەج' دەكات كە بە ژمارەی هێڵی تەلەفۆنەكەت دەچیتە ژوورەوە، کۆدێکی شەش ژمارەییت بۆ دێت و وەک خۆی لەسەر وێبسایتەكەی دەنووسیتەوە، ژمارەکەت کە قبووڵکرا، لێت دەپرسێت ئایە هاووڵاتی ئاسایی، یان کۆمپانیا و مامۆستای ئایینی و دەتەوێت ببیتە ڕێبەر، ئایا پیاویت و بە تەنیا دەچیتە حەج یان ئافرەتی، یان ئافرەتی و لەگەڵ مەحرەم دەچیت. دواتر لەسەر ماڵپەڕەکە زانیارییەکانی نیشتەجێبوونت بەپێی کارتی زانیاری و پارێزگا لێ دەپرسێت. زمانی پەیوەندیش لە سایتەکە بەردەستە. لە کۆتا هەنگاوی خۆتۆمارکردنەکە، دەچێتە سەر پێناسی دیجیتاڵی، زانیارییە کەسییەکان، ژمارەی مۆبایل و وردەکاریی پاسپۆرت، دواتر وێنەیەکی ڕووخسارت لەسەر سایتەکە هاوپێچ دەکەیت، لەگەڵ ڕووی پێشەوە و دواوەی کارتی نیشتمانی، دواتر ڕووی پێشەوە و دواوەی کارتی زانیارییەکەت هاوپێچ دەکەیت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: کاتێک ئەو ڕێکارانە دەگریتەبەر و ناوەکەت لە سایتەکە وەردەگیرێت، چاوەڕێی تیروپشک دەکەیت و لەڕێگەی سایتەکەشەوە ئەنجامەکەی وەردەگریتەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە