
دیمەنی مەکەی پیرۆز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەچوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن، گرفتی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە عومرەکارانی کورد دروست کردووە، بەهۆی نەبوونی فڕۆکە ناتوانن بە ڕێگای ئاسمانی بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: بە هۆی بەڕێوەچوونی مەراسیمی چلەی ئیمامی حوسێن لە پارێزگاكانی عێراق و تەرخانكردنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ هێنانی زیارەتكاران، نزیكەی دوو هەزار عومرەكاری هەرێمی كوردستان لە سعوودیە گیریان خواردووە و ناتوانن بە ڕێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە.
لێدوانی فەرمی: كاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: بە هۆی مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێنەوە، ئێستا نزیكەی دوو هەزار عومرەكاری هەرێمی كوردستان لە وڵاتی سعوودیەن و بەهۆی نەبوونی فڕۆكە و گەشتی ئاسمانییەوە چەند ڕۆژێك لە گەڕانەوەیان دواكەوتوون و تاوەكوو ئێستا نەیانتوانیوە بە ڕێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە.
کاروان ستوونی ئەمانەشی وت:
٠ لەگەڵ هێڵی ئاسمانیی عێراق و دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە و ژمارەیەك لە عومرەكارەكان بەڕێگەی وشكانی و بە پاس گەڕاونەتەوە، بەڵام ئەوانەی دیكە چاوەڕوانی گەشتی ئاسمانی دەكەن، بە بەردەوامی لە پەیوەندیداین لەگەڵیان و ناهێڵین مافیان بفەوتێ.
٠ ئێمە بە كۆمپانیاكانمان گوتووە كە دەبێت بچنە ژێر باری بەرپرسیارێتییەوە، هەر كەسێك و عومرەكارێك ڕازی نەبوو بە پاس بگەڕێتەوە دەبێت كۆمپانیاكە لە سعوودیە هۆتێل و خەرجییەكانی بۆ دابین بكات تاوەكو ئەوكاتەی گەشتە ئاسمانییەكان ئاسایی دەبنەوە.
٠ هەر كۆمپانیایەك كە مۆڵەتی گەشتەكانی عومرەی پێدەدرێت، دەبێت پێنج هەزار دۆلار لە بانك بخەوێنێت بۆ ئەوەی هەر کاتێک هاووڵاتی مافی خورا لەو بڕە پارەیە قەرەبووی بكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی 10ـی حكومەت خێراتر دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەبارەی شەڕەکەی لالەزار
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی چین بۆ ئاڤا: عێراق سێیەم گەورەترین هاوبەشی بازرگانیمانە