
بزنێکی کێوی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە قەزای ئامێدی دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی بزنی کێوی دەستگیرکران و پۆلیسیش لەوبارەیەوە وتی، "لێکۆڵینەوەکانمان دەستیپێکردووە و بەردەوام دەبین".
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 11-8-2025، لە چیای مەتینای سنووری قەزای ئامێدی چەند ڕاوچییەک سێ بزنی کێوی دەکوژن و دوای گەیشتنی هێزی ژینگە بە شوێنی تەقەکردنەکە، ڕواچییەکان ڕایان کردووە، لاشەی بزنە کێوییەکانیشیان بەجێهێشتووە.
لێدوانی فەرمی: عەمید جەمال سەعدۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ژینگەی دهۆک بە ئاڤای ڕاگەیاند، لێکۆڵینەوەکانمان لەسەر کوشتنی ئەو بزنە کێوییانە دەستی پێکردووە، دوو تۆمەتباریش لەسەر ئەو بابەتە دەستگیر کراون.
عەمید جەمال سەعدۆ ئاماژەی بەوەکرد، "بەهۆی ڕێکارەکانی ژینگەپارێزی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری، ئاژەڵانی کێوی ترسیان لە مرۆڤ کەمبووەتەوە و بەردەوام دێنە نزیک خاڵەکانی چاودێری هێزی پاراستنی ژینگە، ڕاوکردن و کوشتنی ئاژەڵی کێوی لەو سنوورە زۆر کەمی کردووە و هەرکەسێکیش سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی دادگای دەکەینەوە".
فەرماندەی هێزی پاراستنی ژینگەی دهۆک وتیشی، "دوو ساڵ پێش ئێستا کەسێک بزنێکی کێوی کوشت، کەسەکە دۆزرایەوە و ڕەوانەی داگا کرا و بە پێبژاردنێکی زۆر سزا درا"
لە لایەکی دیکەوە: سەنعان عەبدوڵڵا، وتەبێژی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ڕاوکردنی بزنی کێوی بەهەموو جۆرێک قەدەغەیە و هەرکەسێک سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان، هەر کەسێک بزنی کێوی ڕاوبکات بە پێبژاردنی 10 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خێزان لە سێ پارێزگای عێراقەوە بەهۆی بێئاوییەوە ئاوارە دەبن
- ژینگە
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بارزان ژمارەیەک پێشمەرگە ئاوی خواردنەوە بۆ باڵندە و ئاژەڵی کێوی دابین دەکەن
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن