
پردی خەلیفان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئاڤا نیوز
درەنگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە بارهەڵگرێکی خۆی دەکەشێت بە پردی یەکەمی خەلیفان و دەبێتە هۆی داڕووخانی بەشێکی پردەکە، بەهۆی ئەمەوە هاتووچۆی نێوان سۆران و هەولێر سنووردار بووە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی پێنجشەممە، بارهەڵگرێک کە بارێکی ئاسنی بارکردبوو، کۆنترۆڵی خۆی لەدەست دەدات و خۆی دەکێشیت بە دەروازی نێوان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پارێزگای هەولێر، کە پردی یەکەمی خەلیفان و دەکەوێت سەر ڕێگەی هامڵتۆن، بەهۆیەوە بەشێک لە پردەکە داڕووخاوە و هاتووچۆکردن سنووردار بووە.
زانیاریی پەیامنێر: هاوار حەباس، پەیامنێری ئاڤا ڕایگەیاند: هاتووچۆکردن لەسەر ئەو پردە زۆر ئەستەم بووە و تەنیا ڕێگە بە ئۆتۆمبێلی بچووک دەدرێت بەڵام مەترسی ڕووخانی تەواوی پردەکە زۆرە.
ئێستا تیمەکانی ڕێگاوبانی سۆران، سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگەیەکی جێگرەوەن لە تەنیشت ئەو پردە ڕووخاوە، بۆ ئەوەی هاتووچۆ لەو سنوورە بە تەواوی پەکی نەکەوێت.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو ئێوارە ڕێگا لاوەکییەکە دروست بکەین و گرفتی هاتووچۆ چارەسەر بکەین.
ئێستا دوو دوو برانکۆ بەتیرەی سێ مەتر هێندراون، تاوەکو لەناو ئاوی ڕووبارەکە دابنرێت و ڕێگای هاتووچۆکەی پێبکرێتەوە.
باکگراوند: لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا، دوو ڕووداوی هاوشێوەی یەک لە سنووری سۆران ڕوویانداوە، مانگی 12 ساڵی ڕابردووش بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە پردی گەلی عەلی بەگ و بەهۆیەوە نزیکە 15 ڕۆژ هاتووچۆ لەو ڕێگەیە پەکی کەوت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە