
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت كە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ڕاسپێردراون كە میلاكی مامۆستایانیان ڕێك بخەنەوە، ئاشكرای دەكات كە ئەمساڵ حەوت هەزار و 500 مامۆستا لە هەرێمی كوردستان خانەنشین بوونە.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لیژنەی میلاكات لە هەموو پارێزگاكان دەستبەكار بوونە و خەریكی ڕێكخستنەوەی میلاكی مامۆستایانن لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان پەروەردە.
- لە 1-1-2025ەوە تاوەكوو ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار و 500 مامۆستا خانەنشین بوونە و تاوەكوو كۆتایی ساڵیش ئەم ژمارەیە زیاد دەكات، بەشێوەیەكی گشتی ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە كار دەكەن بۆ ئەوەی میلاكی خۆیان ڕێكبخەنەوە.
- بە كۆی گشتی لە كابینەی نۆیەم نزیكەی 500 ناونیشانی كتێب گۆڕاون.
- تاوەكوو ئێستا 120 قوتابخانە لە هەرێمی كوردستان كراونەتە وزەی خۆر نزیكەی پێنج ملیار دیناری دیكە بۆ پرۆسەكە ڕەزامەندی لەسەر دراوە بەڵام گرفتی پارەی نەختینە هەیە.
- پڕۆژەی ڕووناكی بۆ كەرتی خوێندن و پەروەردە زۆر گرنگە چونكە كاریگەریی لەسەر كوالێتیی خوێندن هەیە، پێشووتر بە هۆی كەمی كارەباوە نەماندەتوانی سوود داتاشۆ و سمارت بۆرد و پێداویستییەكانی دیكەی خوێندنی پێشكەوتوو وەربگرین بەڵام لەمەودوا ئەو گرفتەمان نامێنێ.
- 37 هەزار و 933 مامۆستای گرێبەستمان لە هەرێمی كوردستان هەن، ئەمانە ژمارەیەكیان پەیوەندییان بە كارەكەیان نەكردەوە كە ژمارەیان زیاترە لە 400 كەس، لە شوێنی ئەوان وانەبێژ دانراون و پرۆسەی لەجێدانانیش بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە