
منارەی چۆلی لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
منارەی چۆلی لە شاری هەولێر نۆژەندەکرێتەوە و کامێرای چاودێریش لە دەورووبەری منارەکە دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: هەولێر خاوەن مێژوویەکی کۆنە و شوێنەوارە دێرینەکانی وەک قەڵات و منارەی چۆلی، جوانییەکی زیاتری بە شارەکە بەخشیوە، بە مەبەستی پاراستنی ئەم میراتە مێژووییەش، بڕیارە بەم نزیکانە دەست بە نۆژەنکردنەوەی منارەی چۆلی بکرێت، کە یەکێک لە شوێنەوارە دێرینەکانی هەولێر و بە یەکێک لە منارە دەگمەنەکانى ناوچەکە و جیهان دادەنرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: پەڕەی فەرمیی پارێزگای هەولێر لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، کە تیمێکی شارەزای وڵاتی چیک لێکۆڵینەوەی وردیان لە بارەی منارەکە کردووە و کەموکوڕییەکانیان بۆ نۆژەنکردنەوە دەستنیشان کردووە، هەمان تیم 17 ساڵ لەمەوبەر کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ منارەکە کردووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: کاری نۆژەنکردنەوەکەی منارەی چۆلی بریتى دەبێت لە:
- گۆڕینی شوورەی منارەکە.
- پڕکردنەوەی کەلێنەکان و چەندین گۆڕانکاری دیکە.
- دانانی کامێرای چاودێری لە دەورووبەری.
باکگراوند: منارەی چۆلی کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی سوڵتان موزەفەرەدین کۆکبری (1190 - 1232زایینی) دەگەڕێتەوە، دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای قەڵای هەولێر و یەکێکە لە سیمبولە دیارەکانی شارەکە، دوو دەرگا و دوو پلیکانەی جیاوازی هەیە بۆ سەرکەوتن، ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی. بەرزیی منارەکە نزیکەی 37 مەترە، بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەوروبەری چۆڵەوانی بووە، بە "منارەی چۆلی" ناسراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب