
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکێک لە کۆنترین کتێبفرۆشەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان، مامۆستا ئەنوەر برزوو لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
چیرۆکی سەرەکی: مامۆستا ئەنوەر برزوو یەکێکە لە کۆنترین کتێبفرۆشەکانی سلێمانی و لە ساڵانی 70کانەوە لە سلێمانی کتێبخانەیەکی بەناوی "پەیام" هەیە و تاوەکوو ئەمڕۆش کتێبخانەکەی کراوە بوو.
کتێبخانەکەی مامۆستا ئەنوەر ناوی پەیام بوو، خۆی دەڵێت ساڵی 1976 بیرۆکەی ئەوەم بۆهات کتێبخانەیەکی گەورە دابنێم و ناوی بنێم پەیام، سەرەتا کتێبخانەکەی لە شەقامی مەولەوی بووە و دواتر گواستییەوە بۆ شەقامی سالم و لە نزیک باخی گشتی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کتێبخانەی پەیام بە ڕووبەر بچووکبوو بەڵام کتێبخانەیەکی دەوڵەمەندی پڕ لە سەرچاوەی جیاوازی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و زمانەکانی دیکەش بوو، ناوەندێکی گرنگیش بوو بۆ قوتابییان و خوێندکاران بەتایبەت ئەوانەی بۆ توێژینەوە زانستییەکانیان بەدوای سەرچاوەی گرنگ و دەگمەندا دەگەڕان.
کتێبخانەی پەیام ڕوویەکی جوانی سلێمانی بوو، نزیکەی 30 ساڵە کتێبخانەکەی لە نزیک باخی گشتییە و کەم کەس هەیە لەو شارە بە مامۆستا برزوو و کتێبخانەکەی ئاشنا نەبێت و هەر نەبێت چەند جارێک بە بەردەمیدا تێنەپەڕیبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەنوەر برزوو، بەوە ناسرابوو کە حەزی بە هاوکاریی گەنجان بوو، کەم گەنجی خوێندەوار هەیە چووبێتە کتێبخانەکەی مامۆستا ئەنوەر و دیارییەکی مامۆستا ئەنوەری وەرنەگرتبێت، دیارییەکانیشی هەمیشە کتێب و گۆڤار ڕۆژنامەکان بوو. بۆخۆشی خولیایەکی گەورەی خوێندنەوەی هەبوو، هەر کات ڕووت لە کتێبخانە خنجیلانەکەی بکردایە سەری لەسەر کتێبێک بوو و خەریکی خوێندنەوە بوو.
مامۆستا ئەنوەر هەمیشە دەیگووت: "دوو ئامانجم هەبووە لە ژیان، یەکەمیان خۆڕۆشنبیرکردن دووەمیش هاندانی گەنجان بۆ خوێندنەوە و خۆڕۆشنبیرکردن"، تاوەکوو لە ژیانیشدابوو کاری بۆ هەردوو ئامانجەکە کرد.
مامۆستا ئەنوەر برزوو ساڵی 1939ی لە سلێمانی لەدایکبووە، بۆخۆی مامۆستا بووە و چەندین نەوەی پێگەیاندووە، ئەمڕۆش دوای ماوەیەک ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب