ئاڤا نیوز
گرووپی هەڵپەڕکێی شڵێوە بەشداریی فێستیڤاڵێکی سەما بە ناوی "دەریای ڕەش" لە وڵاتی جۆرجیا دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆڕی هەڵپەڕکێی شڵێوە لە بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە، یەکێکە لە کۆنترین و دیارترین گرووپە هەڵپەڕکێیەکان کە تا ئێستاش ماوەتەوە. گرووپەکە زیاتر لە دوو هەزار فێرخوازی هەبووە زیاتر لە 100 ئەندامی لە سێ توێژی جیاوازدا هەیە، وەک منداڵان و لاوان و گەورەکان، هەروەها بەشی ژنانیشیان هەیە و بەشداریی چەندین فێستیڤاڵ و چالاکیی هونەرییان کردووە و چەندین خەڵاتیان بەدەستهێناوە.
لێدوانی فەرمی: فەردین یارئەحمەد، سەرپەرشتیاری کۆڕی هەڵپەڕکێی شڵێوە بە ئاڤای ڕاگەیاند، "گرووپەکەمان بانگهێشتی فێستیڤاڵێکی سەما کراون بە ناوی "دەریای ڕەش" و ئێستا لە وڵاتی جۆرجیان.
وتیشی، "گرووپەکەمان لە هەندێک تابلۆی هەڵپەڕکێدا بە چاوی بەستراوەوە نمایش دەکەن".
چالاکی و فێرکاری گرووپەکە
• لە دوای دەستپێکردنی فەرمی، کۆمەڵەکە زیاتر لە دوو ههزار فێرخواز و هەڵپەڕکێزانی فێری هەڵپەڕکێ کردووە.
• ئێستا زیاتر لە 100 ئەندامی چالاک هەیە کە لە سێ گرووپی تەمەنی (منداڵان، گەنجان، گەورەکان) چالاکی دەکەن.
• له بهشی ژنان فێرکاری ههیه.
کێشە و گرفتی گرووپەکە
• تاکو ئێستا، کۆمەڵەکە هیچ پشتگیری فەرمی یان شوێنی ڕاژەکردنی تایبەتی نەبووە.
• ئەندامان بۆخۆیان و لهسەر تێچووی خۆیان خەرجی چالاکییەکان دابین دەکەن.
بەشداریکردن لە فیستیڤاڵهکان
• کۆمەڵەی شڵێوه بە شێوەیەکی چالاک لە فێستیڤاڵی ههڵپەڕکێی بانە بەشداربووە.
• یەکەم فێستیڤاڵ لە (ساڵی ١٣٨٥)؛ بەدەستهێنانی چەندین خول و بەرهەمی ناوەندی.
• دووەمین فیستیڤاڵی ناوچەیی هەڵپەڕکێی بانە (خاکهلێوه ١٣٩٧).
• مەقامی سێیەم لە بەشی دیزاینی جلوبەرگ.
• فەردین یارئەحمەدی وەک سەرچۆپی، مەقامی دووهەمی بەدەستهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب