
وێنەیەکی عەزیز گەردی و یەكێک لە کتێبەکانی
ئاڤا نیوز
ئەرشیف و کتێبخانەی نووسەری دیاری کورد عەزیزی گەردی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا، ئەمەش کاردانەوەی دروست کرد و نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر بابەتەکە هاتنە سەر هێڵ.
لیدوانی فەرمی: ئەسکەندەر زرار، سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری خەون بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "دوو ڕۆژ لە مەوبەر، کتێبخانەی نووسەری کۆچکردوو د.عەزیز گەردی کە پێکهاتبوو لە 18 هەزار و 514 کتێب، هەزار و 938 گۆڤار و ئەتلەسی گەورەی شوێنەواری، لە زیادکردنێکی ئاشکرا دا بە بڕی 136 ملیۆن دینار فرۆشراوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر بابەتەکە هاتنە سەر هێڵ، وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی هه‌موو ڕێكارێكی پێویست بۆ کڕینەوەی سامانی کولتووری عەزیز گەردی بگرنەبەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، وه‌زاره‌تەکەمان لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه ئاماده‌یی بۆ كڕینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سامانی كولتووری مامۆستا و كردنه‌وه‌ی كتێبخانه و مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به یادگارییه‌كانی عەزیز گەردی دەربڕی، پێشنیازمان بۆ میراتگره‌كانی خستەڕوو تاوەکو ماڵه‌كه‌ی بكڕینه‌وه و چه‌ند ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌کەی وه‌ك فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت دابمەزرێنرێن و خۆیان خزمەتی مۆزەخانەکە بکەن، بەڵام به‌داخه‌وه بە هۆی ڕای جیاوازەوە، میراتگره‌کانی مامۆستا عەزیز گەردی، ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌یان هه‌ڵبژارد.
- ئێستاش لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئه‌وه‌ی میراتی ڕۆشنبیری و كولتووری و ده‌ستنووسه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو، وه‌ك موڵكی گشتیی سه‌یریان بكرێت و مافی خاوه‌ندارێتی ئه‌و به‌رهه‌مانه هه‌ر له‌سه‌ر ناوی مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی بپارێزرێن، حکومەت به‌و په‌ڕی بایه‌خه‌وه كار ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی مافی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پاراستن و چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌یان له پێناو سوودی گشتی.
- جارێکی دیکەش بانگەواز دەکەینەوە، لەپێناو خزمه‌تكردن و پاراستنی به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو، هه‌موو ڕێكارێكی پێویست بۆ کڕینەوەی سامانی کولتووری عەزیز گەردی دەگرینەبەر، داواكارین میراتگره به‌ڕێزه‌كان له ئاست به‌رپرسیارێتی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییدا به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌مانه‌وه بێن.
باکگراوند: د. عەزیز گەردی، یەکێکە لە دیارترین نووسەر و وەرگێڕەکانی کورد، لە ساڵی 1947 لە بەحرکە لە دایکبووە و ساڵی 2022 کۆچی دوایی کردووە. بەشی فەرەنسی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە، چەندین شاکاری جیهانی لە زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فەرەنسی، فارسی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب