
بەشێک لە بەرهەمەکانی عەزیز گەردی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، دەستنووس و کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی كە لە 18 هەزار سەرچاوە و ناونیشانی جۆراوجۆر پێکهاتووە دەكڕێتەوە؛ بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، بخرێتە خزمەتی سوودی گشتیی و دەستنووسەکانیشی چاپ و بڵاو بکرێنەوە.
وێنە گەورەكە: کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستای کۆچکردوو عەزیز گەردی، بە گەنجینەیەکی دەوڵەمەندی سەرچاوە و ناونیشانی دەگمەن و مێژوویی هەژمار دەکرێت، بەهایەکی گرنگی هەیە بۆ کایەی ڕۆشنبیری و مێژووی بزاوتی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی کوردی.
بڵاوكراوەی فەرمی: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتی، وردەکاری پڕۆسەی گفتوگۆ و دیدارەکانی شاندی وەزارەتی لەگەڵ میراتگرانی کۆچکردوو د. عەزیز گەردی خستەڕوو، ڕاشیگەیاندووە، لە هەوڵەکانی بەردەوامە بە مەبەستی بەدەستهێنانی مافی خاوەندارێتیی کتێبخانە و دەستنووسەکانی مامۆستای کۆچکردوو لە چوارچێوەیەکی یاساییدا.
زانیاریی زیاتر: بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ میراتگرانی نووسەری كۆچكردوو، وەزارەتی ڕۆشنبیری لیژنەیەکی بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەت و ئەندامیەتی ڕاوێژکارێکی وەزارەت، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و بەرپرسی بەشی یاسایی وەزارەت پێکهێناوە. دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار، بە بڕیاری دادگا مافی خاوەنداریەتیی کتێبخانەکە لەڕێگەی زیادکردنێکی ئاشکرا بەخشرا بە یەکێک لە میراتگرەکان، دواتر وەزارەت سەرجەم کتێبخانە و ئەرشیف و دەستنووسەکانی لەو میراتگرە کڕییەوە.
بابەتە ستراتیژییەكە: بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئەو ئەرشیف و کتێبخانە دەوڵەمەندە، کە زیاتر لە 18 هەزار سەرچاوە و ناونیشانی جیا لە خۆ دەگرێت، بخرێتە خزمەتی بەرژەوەندیی گشتی، کتێبخانەیەکی تایبەتیش بە ناوی "کتێبخانەی د. عەزیز گەردی" بکرێتەوە، هەروەها دەستنووسەکانیش چاپ و بڵاوبکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ڕووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە کەمیکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب