
دیمەنی شوێنی بریکارێکی ئارد و خۆراک. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەهۆی تۆمارنەكردنیان لە فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك، بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بەشە ئاردی زیاتر لە 800 هەزار هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بە بڕیارێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق و بەهۆی تۆمارنەکردنیان لە فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنی، بەشەئاردی زیاتر 800 هەزار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت.
لێدوانی فەرمی: لادێ ئیبراهیم، بەرپرسی بەشی هونەری لە بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوەکانی دانەوێلە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند: بۆ حەوتەم بەشەئاردی ئەمساڵ كە لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشكردنی كراوە، تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر بەشە ئاردی زیاتر لە 301 هەزار هاووڵاتی بڕدراوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە ئەو كەسانە بە هەر هۆكارێك بێت ناویان لە فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراكدا تۆمار نەكراوە.
پێشووتر ئەو حاڵەتە لە پارێزگاكانی دیكەی عێراقیش ڕووی داوە بە هەمان هۆكار، بۆ نموونە لە پارێزگای ئەنباریش بەشە ئاردی زیاتر لە 200 هەزار كەس بڕدرابوو، بەڵام دوای دوو مانگ ئەو كەسانە خۆیان لە فۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراك تۆمار كرد و گرفتەكەیان چارەسەر بوو، بۆیە ئەوەی هەرێمی كوردستانیش بەهەمان شێوە بە تۆماركردنی هاووڵاتییەكان چارەسەر دەبێت، هەرچەندە بەشێكی بەرچاو لەو ژمارەیە كوردانی تاراوگەن و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا دەژین.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا لە پارێزگای سلێمانی ژمارەكە زیاترە و بۆ ئەم مانگە بەشە ئاردی زیاتر لە 400 هەزار و لە دهۆكیش بەشە ئاردی زیاتر لە 200 هەزار كەس بڕدراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری بڕینەكە تەنیا بەشە ئارد دەگرێتەوە، چونكە هێشتا دابەشكردنی بەشەخۆراك نەگەیشتووەتە بەشی حەوتەم، بەڵكو ئێستا لە سەروبەندی دابەشكردنی چوارەم بەشە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنزیک هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە