بە فەرمی و بۆ یەکەمجار نەتەوە یەکگرتووەکان "برسییەتی" لە کەرتی غەززە ڕادەگەیێنێت
- ڕاپۆرت
- 23 ئاب

دیمەنی دانیشتووانی غەززە لەکاتی وەرگرتنی خۆراک. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان و شارەزایانی نێودەوڵەتی ڕۆژی هەینی بە فەرمی بۆ یەکەمجار ڕایانگەیاند کە قاتوقوڕی و برسییەتییەکی بەرفراوان لە کەرتی غەززە سەریهەڵداوە، ئەمەش یەکەمجارە قاتوقوڕی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕابگەیێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ڕێگرییەکانی ئیسرائیل لە چوونە ژوورەوەی خۆراک، زیاتر لە 500 هەزار کەس لە غەززە لە برسییەتی و قاتوقوڕی گیریان خواردووە، هاوکات پۆلێنبەندی قۆناغی ڕێکخراوی ئاسایشی خۆراکی کە بنکەکەی لە ڕۆمایە، پشتڕاستی کردەوە غەززە گەیشتووەتە ئاستی "قاتوقوڕی".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف)، بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) و ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO) بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لە جنێڤ بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە 500 هەزار کەس لە غەززە تووشی برسییەتی بوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پۆڵینبەندیی قۆناغیی یەکگرتووی ئاسایشی خۆراک (IPC) کە ڕوانگەیەکی جیهانییە و بارەگاکەی لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیایە و تایبەتە بە پێوانەکردنی ئاسایشی خۆراک و بەدخۆراکی، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و دووپاتی کردەوە قاتوقوڕی لە کەرتی غەززە بڵاو بووەتەوە.
ئەوەی پێشبینیی دەکرێت: پۆڵێنبەندییەکە پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەم مانگە برسییەتییەکە بگاتە شارەکانی دێر بەلەح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە و خان یونس لە باشووری کەرتەکە، هاوکات داوای کۆتاییهێنان بە برسییەتی لە غەززە دەکات بە هەر نرخێک بێت.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئەمە شتێکی نهێنی نییە، بەڵکو کارەساتێکی دروستکراوی مرۆڤە، تۆمەتێکی ئەخلاقییە و شکستی مرۆڤایەتی خۆیەتی، برسییەتی تەنها پەیوەندی بە خۆراکەوە نییە؛ ئەوە داڕمانی بە ئەنقەستی ئەو سیستمانەیە کە پێویستن بۆ مانەوەی مرۆڤ. مرۆڤەکان لە برسییەتیدا دەمرن. منداڵان دەمرن. وە ئەوانەی ئەرکیان لەسەر شانە دەستوەردان بکەن، شکست دەهێنن".
تۆم فلێچەر، بریکاری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ ڕایگەیاند: ئەمە قاتوقوڕییەکە کە دەکرا ڕێگە لەدروستکردنی بگیرایە، بەڵام بەهۆی بەربەستی بە ئەنقەست و بە بەرنامەی ئیسرائیلەوە هاوکارییە خۆراکییەکان لەسەر سنوورەکان کەڵەکە دەبن و قاتوقوڕییەکە دەبێت خەوزڕێنمان بکات.
فلێچەر ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوە ساتێکی شەرمەزاری بەکۆمەڵە و پێموایە هەموومان بە جۆرێک هەست بەو شتە دەکەین، هەروەها ناوبراو داوای لە ئیسرائیل کرد ڕێگە بەچوونەوە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە بدات و هێرش و "تۆڵەکان"ـی ڕابگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ئەوەی برسییەتی لە ناوچەیەکدا لەلایەن ڕوانگەکەوە پۆلێن بکرێت، دەبێت لانیکەم 20%ـی دانیشتووانی ناوچەیەک بەدەست کەمی خۆراکی تووندەوە بناڵێنن، لە هەر سێ منداڵ یەکێکیان بەهۆی بەدخۆراکی تووندەوە بمرێت، هەروەها لە هەر 10 هەزار کەس دەبێت دوو کەس ڕۆژانە بەهۆی برسییەتی و بەدخۆراکی و نەخۆشییەوە بمرن.
باکگراوند: ماوەی شەش مانگە ئیسرائیل تەواوی کەرتی غەززەی گەمارۆی داوە و بەشێوەیەکی سنووردار نەبێت ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ نێو کەرتەکە نادات، هاوکات ڕۆژانە لە ئەنجامی بۆردوومان و هێرشی زەمینی و سیاسەتی برسیکردن لەلایەن ئیسرائیلەوە دەیان هاووڵاتیی مەدەنی دەکوژرێن تاوەکو ئێستاش 272 کەس بەهۆی برسێتییەوە کە 113ـیان منداڵن گیانیان لەدەستداوە بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵك؛ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش داوا دەكەن بكرێنە گرێبەست
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هەزاران ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مردار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب