سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی تورکیا تاوتوێی پرۆسەی ئاشتی دەکەن

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی تورکیا تاوتوێی پرۆسەی ئاشتی دەکەن

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی - عه‌لی ڕزا گوينه‌ى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا کرد.

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی تورکی کرد و گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان کرد. هاوکات تاوتوێی پرۆسەی ئاشتییان لە تورکیا کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی تورکی بە سەرۆکایەتيی باڵیۆز عه‌لی ڕزا گوينه‌ى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژەوەنديی هاوبەش و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و مسۆگەرکردنی مافە دەستووری و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و پاراستن و گەرەنتيکردنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ