هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە باکووری کوردستان و توركیا بەڕێوەدەچێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-31

هاووڵاتییەکی تورکیا لەکاتی سەرەگرتن بۆ دەنگدان. وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە بە بەشداری زیاتر لە 61 ملیۆن دەنگدەر هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەچێت کە تێیدا 34 پارتی سیاسی کێبڕکێی بەدەستهێنانی دەنگەکان دەکەن.
بۆچی گرنگە: پارتە سیاسییەکانی تورکیا کێبڕکێ لەسەر بردنەوەی 81 گەورە شارەوانی و شارەوانی دەکەن، شەڕە گەرمەکە لەسەر گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵە کە ڕەنگە چارەنووسی سەرۆکایەتی کۆماری داهاتووی تورکیا یەکلایی بکاتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە تورکیا 61 ملیۆن و 441 هەزار و 881 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە. لەو ژمارەیە، یەک ملیۆن و 32 هەزار و 610 دەنگدەر بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن. 250 هەزار و 903 سندوقی دەنگدان لە سەرانسەری تورکیا بۆ دەنگدەران ئامادەکراوە
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گشتی، لە باکووری کوردستان و تورکیا 81 پارێزگا هەن کە لە 30 گەورە شارەوانی و 51 شارەوانیی شارەکان پێکهاتوون، هەروەها 20 هەزار و 745 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان و هەزار و 272 ئەنجوومەنی گشتیی شارەکان هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو مووشەک لە ئاسمانی سعودییە دەتەقێتەوە