فەرماندەیەکی عێراق: لەگەڵ تورکیا هەماهەنگیمان نییە بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە
- عێراق
- 2024-03-31

فەریقی یەکەم ڕوکن قەیس محەمەداوی
ئاڤا نیوز
فەرماندەیەکی باڵای عێراق ڕەتی دەکاتەوە هەماهەنگییان لەگەڵ تورکیا هەبێت بۆ ئۆپەراسیۆن دژی پەکەکە لە هاوینی ئەمساڵدا.
وێنە گەورەکە: تورکیا پلانی هەیە هاوینی ئەمساڵ هێرشێکی فراوان بکاتە سەر پەکەکە، دوای کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان بەغدا و ئەنقەرەش کە نێوەڕاستی ئەم مانگە لە بەغدا کرا، هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە تورکیا و عێراق گفتوگۆیان کردووە لەسەر هەماهەنگی فراوان لە دژی پەکەکە و لەبەرامبەر ڕێککەوتن لەسەر دۆسیەکانی ئاو و وزە، حەشدی شەعبییش ڕۆڵی دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.
لێدوانی فەرمی: فەریقی یەکەم ڕوکن قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، هەماهەنگی لەگەڵ ئەنقەرە تایبەتە بە هاوبەشییە ئەمنی و سیاسی و ئابووری و ئاوییەکانەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە سوپای عێراق زیاتر لە 20 خاڵی سەربازی لەسەر سنووری تورکیا و عێراق داناون.
زانیاریی زیاتر: بەغدا ڕژدە لە چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی تورکیا و بوونی پەکەکە لەسەر سنوورەکانی، عێراق هەوڵدەدات هاوشێوەی ئەو ڕێککەوتنە ئەمنیەی لەگەڵ ئێران کردی لەگەڵ تورکیاش بیکات بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان. قەیس محەمەداوی وادەڵێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا وردەكاریی شەڕەتەقەكەی ئەمشەوی شێخان بڵاو دەكاتەوە
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خۆراکانە بناسە کە ئەگەری سستبوونی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم دەکەنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ژمارەییەکی شۆکهێنەر لە دەرچووانی پزیشکیی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی خورمای پاکەتکراو بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە دەکات
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان ئاشكرا دەکات