حیزبوڵڵای عێراق بانگەشەی ئامادەکردنی 12 هەزار چەکداری ئوردنی بۆ پشتیوانیکردن لە غەززە دەکات
- عێراق
- 3 نیسان

چەکدارانی حیزبوڵڵای عێراق لە نمایشێکی سەربازیدا - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق بانگەشەی ئامادەکردنی 12 هەزار چەکداری ئوردنی دەکەن، تاوەکو بە چەکی سووک و قورسەوە پشتیوانی لە چەکدارانی فەڵەستینی لە غەززە بکەن، بەڵام بەرپرسێکی عێراقی ئەو سیناریۆیە بەدوور دەزانێت.
وێنە گەورەکە: دوای دەستپێکردنەوەی خۆپێشاندانی فراوانی ئوردنییەکان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە عەممان، کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق بانگەشەی ئامادەکردنی 12 چەکداری ئوردنی دەکات بۆ پشتیوانی لە غەززە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی عێراقی بە ڕۆژنامەی شەرقولئەسەتی ڕاگەیاندووە، واقعەکە ڕێگە بەهیچ لایەنێکی عێراقی نادات گرووپی دەرەوەی وڵات پڕچەک بکات بۆ جموجوڵی گوماناوی، عێراق ڕێگە نادات بە پێشێلکردنی سەروەری هیچ وڵاتێکی دراوسێ، هیچ زانیارییەکی هەواڵگریش نییە ئەو دەنگۆیە بسەلمێنیت چ لەلایەن عێراق یان لایەنێکی هەرێمی یان نێودەوڵەتییەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەرچاوەیەکی حکومی ئوردنیش ڕایگەیاندووە، بەم دواییانە شکستیان بە چەندین هەوڵ و پلانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێناوە، سوپای ئوردن توانای ئەوەی هەیە ڕووبەڕووی هەڕەشەی گرووپەکانی سەر بە ئێران ببێتەوە لە سنوورەکانی لەگەڵ سووریا و عێراق. هاوکات ئێرانیش تۆمەتبار دەکات بە هەوڵدان بۆ تێکدانی سەقامگیری ئوردن لەڕێگەی گرووپە هاوپەیمانەکانیەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەڕی سیخوڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەکارهێنانی ئاسمانی وڵات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق داوای کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکارێکی سوودانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا دەکرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕێگاکانی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێنەوە