
یەکێک لەو شوێنانەی لوبنان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کراوە، سەرچاوە: AFP
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل لە بۆردوومانكردنی حیزبوڵڵای لوبنان بەردەوامە و لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا چەند هێرشی کردوونەتە سەر بنکە و بارەگاکانی.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر پارێزگای بێکا لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان، هاوکات دوو شوێنی دیكەش لە ڕێگەی درۆنەوە لە باشووری لوبنان بۆردوومان کراون.
زانیاریی زیاتر: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ئیسرائیل دوو شوێنی دیكەی لە سووریا لە ناوچەی جانتا و شارۆچكەی ئەلسەفاری كردوونەتە ئامانج، هەردوو ناوچەكەش لەلایەن حیزبوڵڵای لوبنانەوە بەكارهێنراون.
لێدوانی فەرمی: سوپایی ئیسرائیل ئەنجامدانی هێرشەکانی پشتڕاست کردووەتەوە. تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی کوژراو و برینداران نەخراوەتەڕوو. لە هێرشەکانیشدا زیاتر کۆگاکانی چەک کراونەتە ئامانج.
باگگراوند: لە سەرەتای شەڕی ئیسرائل و حەماس لە كەرتی غەززە، 365 كەس لەلایەن ئیسرائیلەوە لە لوبنان كوژراون، 350 یان چەكداری حیزبوڵڵا و 68 یان مەدەنی بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات