
مێرووی سیکادا. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
مێرووی سیکادا، کە بە زیکزیکەش ناودەبرێت، خۆیان بۆ ڕەو و فڕینێکی فراوان لە ڕووبەرێکی گەورەی ئەمریکا ئامادە دەکەن کە بۆ ماوەیەکی کورت سەر دەردەهێنن و ئاسمانی چەند ویلایەتێکی ئەمریکا دادەپۆشن.
وێنە گەورەکە: سیکادا زۆربەی سووڕی ژیانیان لە ژێر زەوی بەسەردەبەن، بەڵام ئەو کاتانەی کە لە ژێر زەوی دێنە دەرەوە زیکە زیکی زۆر دەکەن. ئێستا وەرزی هاتنەدەرەوەی زیکزیکەیە لە ویلایەتەکانی باشووری ئەمریکا و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەیەکی زۆریان بێنە دەرەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی گوتەی شارەزایان، لەم مانگەوە لە هەمان کاتدا دوو جۆری سیکادا لە هەمان خێزان سەریان دەردەهێنن و بە ١٧ ویلایەتی ئەمریکادا بڵاودەبنەوە، ژمارەیشیان لە ترلیۆنێک زیاتر دەبێت. هەڵفرینی ئەم دوو جۆرە زۆر دەگمەن ڕوودەدات و لە 221 ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەکمجارە ڕووبدات.
زانیاریی زیاتر: جۆن لیل، زانای مێرووناس لە زانکۆی جۆرج واشتن، دەڵێت: ئەم جۆرە لە زیکزیکە تەنیا چەند هەفتەیەکی کورت لەسەری زەوی دەژین، دوای وەچەخستنەوە و زاوزێکردن دەمرن، بەشیوەیەکی گشتی ژیانکردنیان لەسەر ڕووی زەوی زۆر کەمە و تەنیا %0.5ـی کۆی سووڕی ژیانیان لە سەر زەوییە و %99.5ـی دیکەی لە ژێر زەویدان.
ئەمەش بزانە: لە جیهاندا، نزیکەی سێ هەزار جۆر لە مێرووی سیکادا هەن؛ تەنیا حەوت جۆریان لە ئەمریکای باکوور هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان خێزان لە سێ پارێزگای عێراقەوە بەهۆی بێئاوییەوە ئاوارە دەبن