
وێنەیەک گوزارشت لە جیابوونەوە. وێنە: نەبا میدیا
ئاڤا نیوز
دیاردەی جیابوونەوە لە عێراق لە هەڵکشاندایە و بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەجۆرێک تەنیا لە مانگی ئازاری ئەمساڵ گەیشتووەتە 25.8%.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی دادگەی باڵای عێراق، لە مانگی ئازاری ئەمساڵ، لە پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، لە کۆی 24 هەزار و 88 حاڵەتی هاوسەرگیری، شەش هەزار و 222 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: عێراق هەشتەمین وڵاتی عەرەبییە لە ڕێژەی جیابوونەوەی هاوژینان، کە دەگاتە 22.7% لە کۆی ڕێژەی هاوسەرگیری.
هۆکارە زانراوەکان: گرینگترین هۆکارەکانی زیادبونی حاڵەتەکانی جیابوونەوە بریتین لە نەبوونی هۆشیاری پێویست لەبارەی ژیانی هاوسەرگیری، کەمیی لێکتێگەیشتن لە نێوان هاوژینان، توندوتیژی خێزانی و هاوسەرگیری پێشوەختە، بارودۆخی ئابووری و خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکانی پەیوەندی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
32 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر باڵندەی کامەرانی دەست بە نمایشەکانی دەکاتەوە
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆرانییە شادەکانی پوریا محەممەدی لە سۆشیاڵ میدیا دەبن بە ترێند