حەماس گرتەی ڤیدیۆیی یەکێک لە بارمتە ئیسرائیلییەکان بڵاودەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-24

وێنەی بارمتەكە- میدیای حەماس
ئاڤا نیوز
حەماس گرتەی ڤیدیۆیی یەکێک لە بارمتە ئیسرائیلییەکان بڵاودەکاتەوە، بارمتەکە دەڵێت "نزیکەی 200 ڕۆژە دەستگیرکراوە و داوایەکیش لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات".
چیرۆکی سەرەکی: بارمتەکە هاووڵاتییەکی تەمەن 23 ساڵی ئیسرائیلی-ئەمریکییە بە ناوی هێرش گۆڵدبێرگ پۆلین، کە لە حەوتـی ئۆکتۆبەر لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەر کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڤیدیۆکەدا بارمتەکە دەڵێت:" نزیکەی 200 ڕۆژە دەستگیر کراوە و بەم پێیە بێت ڤیدیۆکە نوێیە، ئەو لە قسەکانیدا ڕەخنە لە بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و کابینەکەی دەگرێت بەوەی خوێنی بارمتەکانیان بەلاوە گرنگ نییە".
زانیاریی زیاتر: حەماس لە ڕێگەی کەناڵی تێلێگرامەوە ئەم ڤیدیۆیەی بڵاو کردووەتەوە.
باکگراوند: بە گوێرەی مەزەندەکانی ئیسرائیل 129 کەس لە 250 بارمتە ئیسرائیلییەکان هێشتا زیندوون.
وێنە گەورەكە: بارمتە ئیسرائیلییەكان كە لەلای حەماسن، بوونەتەهۆی زیادبوونی فشارەكان لەسەر حكومەتەكەی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و بەردەوام كەسوكاریان داوای ئازادكردنیان دەكەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا کۆتاییهات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون